ڕووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆكراین دەستپێكردەوە



دوای كشانەوەی لە ناوچەكانی خێرسۆن، لە بەرەی زاباڕۆجیا ڕووسیا هێرش و مووشەكباران كردنی پێگەكانی سوپای ئۆكراینای دەستی پێكردەوە و چەندین پێگەی بۆردوومان كردووە.

میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، کۆمەڵێک تۆپهاوێژی خۆكردی ڕووسی لە جۆری “ئاکاتسیا”، توانیویانە پێگەی تۆپخانەکانی سووپای ئۆکراینا لە بەرەی زابارۆجیا بڕوخێنن و لەناوببەن.

میدیاكانی ڕووسیا لە زاری فەرماندەی هێزی تۆپخانەكانەوە بڵاویكردۆتەوە، “ئەرکی لەناوبردنی پێگەی تۆپخانەکانی دوژمنمان پێسپێردرا. بۆ جێبەجێکردنی ئەمەش دوو پاتری تەرخانکرا و کارمەندەکان لە شوێنەکانی تەقەکردن جێگیرکران و پڕۆسەی چاودێریکردنی ئامانجەکان بە ڕێگەی فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیپێکرد”.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەداوە، کە تۆپەکانی ڕووسیا لەگەڵ تۆپەکانی دوژمن بەرەوڕووی یەكبوونەوە و توانیان لەناویان ببەن و وتیشی، “ئەمڕۆ توانیمان تۆپخانەکانی دوژمن لەناوببەین”.

حكومەتی عێراق بۆ نرخی ئینتەرنێت بڕیاریدا
پێشت حكومەتی عێراق بۆ نرخی ئینتەرنێت بڕیاریدا
نیمار بەشداریی لە قۆناغی 16ی مۆندیالدا دەكات؟
دواتر نیمار بەشداریی لە قۆناغی 16ی مۆندیالدا دەكات؟
پەیوەندیدار