وەزارەتی كارەبا: مەترسی لەسەر کۆرمۆر دروست بووە و کارەبا کەمدەبێتەوە



وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە و پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوبەشان دەکاتەوە و دەڵێت:” بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا، بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا ١٨٠٠ مێگاوات كەم بووەتەوە. لە ئێستادا هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان.

ئەمڕۆ ١٨ وەزارەت و دەستە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ ١٨ وەزارەت و دەستە مووچەی مانگی پێنج وەردەگرن
ڤاگنەر کشایەوە
دواتر ڤاگنەر کشایەوە
ەیوەندیدار