کاتی کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ئاشکرا کرا



قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ئاشکرایکرد، لەماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەواودەبێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

سلێمان سەعید، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، لە ٪٨٥ کارەکانی تایبەت بە کارەبای تونێلەکە تەواوبووە و لە ئێستادا کەمێک وردەکاری ماوە، جگەلە قیرتاوکردنی ناو تونێلەکە”.

” لەماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا کارەکانی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان کۆتایی دێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”. قائیمقامی دەربەندیخان وادەڵێت.

رۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نزیکەی ١٨٧ ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا، دواتر بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە بڕیاردرا بە داخستنی تونێلەکە تاکو کاتی تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی.

وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
بریندارانی چیای ئاسۆس رزگار کران
دواتر بریندارانی چیای ئاسۆس رزگار کران
ەیوەندیدار