بریندارانی چیای ئاسۆس رزگار کران



وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم بریندارانی چیای ئاسۆس کە ژمارەیان پێنج کەس بوو رزگار کران و کەسێکیش شەهید بووە.

سامان شێخ لەتیف بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیاند، ئەو کەسانەی لە کاتی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چیای ئاسۆس بوون ژمارەیان شەش کەس بوون و یەکێکیان گیانی لە دەستداوە و پێنج کەسی تریان بریندار بوون.

راشیگەیاند، برینی دووان لە بریندارەکان سەختە و رەوانەی سلێمانی و قەڵادزێ کراون و سێ بریندارەکەی تریش چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە

کاتی کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ئاشکرا کرا
پێشت کاتی کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ئاشکرا کرا
 زانیاری لەسەر ئەو هاووڵاتییە بەریتانییە بڵاودەکرێتەوە لە هەولێر کە گیانی لەدەستدا
دواتر  زانیاری لەسەر ئەو هاووڵاتییە بەریتانییە بڵاودەکرێتەوە لە هەولێر کە گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار