وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا داوایەک لە شەڕکەرانی ڤاگنەر دەکات



وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا داوا لە شەڕکەرانی ڤاگنەر دەکات پەیوەندی بە سوپا و هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا بکەن.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا داوای لە سەرجەم چەکدارانی ڤاگنەر کرد کە “وریابن” و پەیوەندی بە هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا بکەن.

 

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، شەڕکەرانی ڤاگنەر “بە درۆ پەلکێشی ناو سەرکێشییە تاوانکارییەکان و یاخیبوونی چەکداریی (یێڤگینی پریگۆژین )کراون” و تێیدا هاتووە: “زۆرینەی هاوڕیکانتان، بۆ گەڕانەوە بە شێوەیەکی پارێزراو بۆ شوێنەکانی جێگیرکردنی هەمیشەیی داوای هاوکارییان کرد و هەر زوو لە هەڵەکانیان تێگەیشتن، هاوکارییەکی لەو جۆرە، بۆ سەرجەم شەڕکەر و فەرماندەکان دابینکراوە”.

 

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە سەرجەم چەکدارانی ڤاگنەر کراوە، وریابن و تا دەکرێت لە نزیکترین کاتدا پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا و هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا بکەن و ئاسایشی هەموو کەس گەرەنتی کراوە.

کەی نرخی سووتەمەنی وەک عێراقی لێدێت؟
پێشت کەی نرخی سووتەمەنی وەک عێراقی لێدێت؟
ئەمریکا: “چاودێری پێشهاتەکانی رووسیا دەکەین”
دواتر ئەمریکا: “چاودێری پێشهاتەکانی رووسیا دەکەین”
ەیوەندیدار