کەی نرخی سووتەمەنی وەک عێراقی لێدێت؟



سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگا ڕایگەیاند، دەبێت نرخی نەوت و سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشتیکراوبێت.

لەگەڵ ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، پەسەندکردنی بودجە ئێستا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاویان لە دابەزینی نرخی بەنزین و نەوتە.

لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزین و نەوت، دیمەن ڕەزا، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەگەر بڕیاربێت هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاووڵاتی عێراقیدا یەکسان بێت، ئەوا دەبێت نرخی نەوت و بەنزین هاوشێوەی عێراقی لێبکرێت.

دیمەن ڕەزا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد حکومەتی عێراقی پاڵپشتی نرخی بەزین و نەوت دەکات، ساڵانە لە بودجەدا بڕێک پارە بۆ پاڵپشتیکردن تەرخاندەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەبێت لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوت و بەنزین داببەزێت و حکومەتی عێراق بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت.

پۆلیسی هەرێم لەبارەی چەکی بێمۆڵەتەوە هۆشداریدا
پێشت پۆلیسی هەرێم لەبارەی چەکی بێمۆڵەتەوە هۆشداریدا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا داوایەک لە شەڕکەرانی ڤاگنەر دەکات
دواتر وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا داوایەک لە شەڕکەرانی ڤاگنەر دەکات
ەیوەندیدار