ئەمریکا: “چاودێری پێشهاتەکانی رووسیا دەکەین”



دوای ئەوەی بانگەشەی ئەوە کرا گرووپی چەکداریی ڤاگنەر کە یێڤگێنی پریگۆژین دامەزرێنەرێتی و دژی وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو وەستاوەتەوە، لە ئۆکرایناوە سنووری بەزاندووە و چووەتە خاکی رووسیاوە، ئەمریکا رایگەیاند: “چاودێری پێشهاتەکان دەکەین، زانیاریی دراوە بە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن”.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، ئادەم هۆدج راگەیەندراوێکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوکردەوە.

 

ئادەم هۆدج رایگەیاند: “چاودێری پێشهاتەکان دەکەین، زانیاری دراوە بە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن”.

 

هەروەها هۆدج باسی لەوە کرد کە لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکاندا گفتوگۆ دەکەن لەبارەی پێشهاتەکانی رووسیا.

 

– گرژییەکانی رووسیا

پریگۆژین کە بانگەشەی ئەوە دەکات لە ئۆکرایناوە سنووری بەزاندووە و چووەتە خاکی رووسیاوە رایگەیاند: “با وەزارەتی بەرگریی (رووسیا) ئەو سەربازانە بکشێنێتەوە کە ناردوویەتی بۆ رێگریی کردنمان. هەر کەسێک بێتە سەر رێگامان لەناوی دەبەین. تا کۆتایی دەڕۆین”.

 

دامەزرێنەری گرووپی چەکداریی ڤاگنەر، یێڤگێنی پریگۆژین سوپای رووسیای تۆمەتبار کردبوو بە هێرشکردنە سەر ڤاگنەر و هەڕەشەی تۆڵە کردنەوەی کردبوو، لە بەرامبەردا دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا، بە تۆمەتی “یاخیبوونی چەکداریی” دۆسیەی لەسەر کردەوە و داوای لە ئەندامانی ڤاگنەر کردبوو پریگۆژین دەستگیر بکەن.

 

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئەو بانگەشانەی بەدرۆ خستەوە کە باس لەوە دەکەن سوپای وڵاتەکەی هێرشی کردبێتە سەر کەمپەکانی ڤاگنەر.

 

هاوکات لە مۆسکۆ رێوشوێنی ئەمنیی توند گیراوەتەبەر.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا داوایەک لە شەڕکەرانی ڤاگنەر دەکات
پێشت وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا داوایەک لە شەڕکەرانی ڤاگنەر دەکات
ناکۆکی لە نێوان دەوڵەتی رووسیا و گرووپی ڤاگنەر سەریهەڵدا
دواتر ناکۆکی لە نێوان دەوڵەتی رووسیا و گرووپی ڤاگنەر سەریهەڵدا
ەیوەندیدار