ئاوی بوتڵی پلاستیکی چ زیانێکی هەیە لەسەر تەندروستی



زۆر گرنگە مرۆڤ ئاو بخواتەوە ، بەو پێیەی ئاو بۆ جەستە توخمێکی سەرەکییە لە پێکهاتەکەیدا، شارەزایانی تەندروستیش پێشنیاری ئەوە دەکەن کە مرۆڤ ڕۆژانە دوو لیتر ئاو بخواتەوە بۆ پاراستنی تەندروستی لەش بە گشتی و بەتایبەتی بۆ گورچیلەکان، چونکە ئاو فاکتەرێکی گرنگی کارکردنی گورچیلەیە  کە ئەویش پاککردنەوەی جەستەیە لە ژەهرەکان.

هەروەک چۆن گرنگە سەرچاوەی ئاوی تەندروست هەڵبژێردرێت، هەروەها گرنگە دەفرێکی گونجاو هەڵبژێردرێت بۆ پڕکردنەوەی ئاو، هەروەها شارەزایان زۆرجار ئامۆژگاری بەکارهێنانی دەفری ناپلاستیکییان کردووە بەهۆی ئەو زیانانەی کە بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیانە.

 

ماڵپەڕی “بۆڵد سکای” ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە هۆشداری دەدات لە هەندێک لەو مەترسیانەی کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی بوتڵی ئاوی پلاستیکیدا ڕووبەڕووی مرۆڤ دەبنەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆربەی ئەو پلاستیکانەی لەم دەفرانەدا بەکاردەهێنرێن لە زنجیرە درێژەکانی هایدرۆکاربۆنەوە هاتووە، هەروەها هەندێک مادەی کیمیایییان بۆ زیاد دەکرێت بۆ باشترکردنی نەرمی و تەنانەت ڕەنگی شووشەکانیش کە هەموویان مادەی زیانبەخشن.

 

بەگوێرەی پێگەکە، سەلامەتی شووشەی پلاستیک بەپێی جۆری پلاستیکەکانی بەکارهێنراو جیاوازە، هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە “بەرهەمە کوالیتی نزمەکان ڕەنگە ببنە هۆی کێشەی تەندروستی، لەنێویاندا شێرپەنجە”.

لێرەدا چەند مەترسی و زیانێکی بەکارهێنانی پاکەت و بوتڵ و بەستەری پلاستیکی دەخەینەڕوو:

 

زۆر بەکارهێنان

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆربەی ئەو بوتڵە پلاستیکیانەی لە بازاڕدا بەردەستن بۆ یەکجار دەبێت بەکاربهێنرێت، بەڵام زۆر باو و ئاساییە کە خەڵک دووبارە بەکاریان بهێننەوە بۆ هەڵگرتنی ئاو، هەروەها زیاتر لە Polyethylene Terephthalateدروستکراون، کە ڕەنگە زیان بەلەشی مرۆڤ بگەیەنێت.

 

جگە لە پیسبوونی ژینگە کە بەهۆی ئەم بوتڵە پلاستیکیانەوە دروست دەبێت، زۆر بەکارهێنانیان و هەروەها بەرکەوتنیان بە گەرما یان تیشکی خۆر دەبێتە هۆی شیبوونەوەی هەندێک مادەی کیمیایی و تێکەڵبوونیان لەگەڵ ئاودا، ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

 

ئاڵۆزییەکانی دووگیانی

سەلمێنراوە کە BPA “Bisphenol A” ی “جۆری 7” کە لە بوتڵی ئاوی پلاستیکیدا بەکاردێت، دەبێتە هۆی ئاڵۆزی تەندروستی بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپەلە، بەو پێیەی هاوتای هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەکات و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کرۆمۆسۆمی نائاسایی، کە دەبێتە هۆی کەموکوڕی لەدایکبوون.

 

زوو یان درەنگ کەوتنی باڵغبوون

بەرکەوتن بەو ماددە کیمیاییانەی کە هۆرمۆنەکانی وەک ئیسترۆجین دروست دەکەن، کاتی باڵغبوون دەگۆڕێت و کاریگەری لەسەری دەبێت، هەروەها دەتوانێت توانای منداڵبوون کەم بکاتەوە و چەوری لەش زیاد بکات و کاریگەری لەسەر سیستەمی دەمار هەبێت.

 

هەوکردنەکان

خواردنەوە لە بوتڵی پلاستیکی هەرزان کاریگەری نەرێنی لەسەر سیستەمی بەرگریت دەبێت، بەو پێیەی BPA کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری لەش دەبێت و لاوازی دەکات، بەمەش جەستەت بەر هەوکردن و هەوکردنی جۆراوجۆر دەبێت.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاریگەرییە لاوەکیانەی کە لە ئەنجامی خواردنەوەی ئاوی بوتڵەوە لەناو شووشەی پلاستیکیدا دروست دەبن، ڕێگە هەیە کە دەتوانیت بیگریتەبەر بۆ ئەوەی لەو زیانانە دوور بکەویتەوە کە بەهۆیەوە دروست دەبێت، کە بەم شێوەیەن:

 

  • جێگرەوەی پلاستیک بەکاربهێنە، وەک شووشە یان پۆڵا، دڵنیابە لە پڕکردنەوەی بوتڵی شووشەی ئاو کاتێک بەنیازی دەرچوونت لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ ئەوەی پێویست بە کڕینی شووشەی پلاستیکی نەکات.

 

  • دوور بکەوەرەوە لەو بوتڵانەی کە 3 یان 7 هێمای ڕیسایکلکردنیان لەسەرە، ئەگەر هیچ بژاردەیەکی تر نەبوو و پێویست بوو پلاستیک بەکاربهێنیت، ئەوا ئەو شووشانە هەڵبژێرە کە هێمای ڕیسایکلکردنی 2 و 4 و 5یان لەسەرە، و دڵنیابە لەوەی کە بێ BPAن.

 

پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەشکردووە، “پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت و خەڵک ئاگاداربکرێتەوە کە ئەو بەرواری بەسەرچوونەی لەسەر پاکەتەکە چاپکراوە بۆ دیاریکردنی بەرواری بەسەرچوونە نەک ئاو، بۆیە دەبێت بوتڵی تازە بەرهەم هێنراو هەڵبژێردرێن”.

 

وە جەختیان لەوە کردەوە کە “هۆکاری گرنگی تازەیی بەرهەمهێنانی بوتڵەکە، ئەوەیە کە کاتێک کۆن دەبێت و لە کۆگاکاندا هەڵدەگیرێت کە پلەی گەرمی بەرزە یان تەنانەت لە هەمان پلەی گەرمی ژووردا بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەگەری دروستبوونی مادەی شێرپەنجەیی گەورەترە.”

 

زۆرێک لە توێژینەوەکان هۆشدارییان داوە لە بەکارهێنانی BPA، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەو پێیەی کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوون هەیە و لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی دیکە یان لانیکەم زیادبونی نەخۆشییەکانی وەک (نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ)

حاکم قادر حەمەجان، پێویستە کورد لەکەرکوک یەک لیستی هەبێت
پێشت حاکم قادر حەمەجان، پێویستە کورد لەکەرکوک یەک لیستی هەبێت
ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار