حاکم قادر حەمەجان، پێویستە کورد لەکەرکوک یەک لیستی هەبێت



حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی سەردانی كۆمەڵەی رۆشنبیری موختارەكانی كوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆک و جێگر و ستافی کۆمەڵەکەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا و ئەویش ڕۆڵی کۆمەڵەکەی لە خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتیان بەرزنرخاند و هیواشی خواست موختارەکان زیاتر لە خزمەتی یاسا و مافەکانی هاوڵاتیاندا کاربکەن.

حاکم قادر حەمەجان ڕایگەیاند، “دوژمنانی گەلی کوردستان بە بەرنامەیەکی ستراتیجی و ئەمنی داڕێژراو پلانیان داناوە بۆ بچووکردنەوەی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوە ڕەواکەی و دەشڵێت دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرن، گەلی کورد لەناوناچێت

هەر لە دیدارەکەدا  ، باسی لە پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی کرد و وتی، “مامەڵەکردن بە تۆڵەکردنەوە و لۆژیکی کار و کاردانەوە لە نێوان هەردوو حزبدا، جگە لە زیان بە دۆزی کورد و قازانج بە دووژمنانی گەلی کوردستان، هیچ بەرهەمێکی دیکەی نابێت.”

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، حاکم قادر ئەوەشیخستەڕوو، “یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەردەمیانەدایە کە بەخێراترین کات ئەنجام بدرێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقیش، بە پێویستی دەزانین لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، گەلی کوردستان بە یەک لیست بچنە هەڵبژاردنەوەو ئەوە باشترین بژاردەیە.”

حاکم قادر هۆشداری داو وتی، “دوژمنانی گەلی کوردستان بە بەرنامەیەکی ستراتیجی و ئەمنی داڕێژراو پلانیان داناوە بۆ بچووکردنەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی و بزووتنەوە ڕەواکەی.”

جەختیشی کردەوە, کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوورییە و گەلی کوردستان خەباتی کردووە بۆ ئەم هەرێمە و گەشەپێدانی ویستی گەلەکەمانەباسی لەوەشکرد کە هەقە پەند لە ڕابردوو وەربگرن، بە پێشێلکردنی مافە نەتەوەییەکانی کورد و بچوکردنەوەی هەرێمی کوردستان، گەلی کورد لەناو ناچێت و ئاشتی لە عێراق بەرقەرار نابێت.”

وەزارەتی دارایی: هەوڵدەدەین پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین
پێشت وەزارەتی دارایی: هەوڵدەدەین پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین
ئاوی بوتڵی پلاستیکی چ زیانێکی هەیە لەسەر تەندروستی
دواتر ئاوی بوتڵی پلاستیکی چ زیانێکی هەیە لەسەر تەندروستی
ەیوەندیدار