کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەربارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیلخانیزادە هۆشداری دەدات



کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران بەرپرسیارێتی شەڕەکەی زڕگوێز ەخاتە ئەستۆی “دەستەیەکی دژی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە” و ڕاشیدەگەیەنێت کە بەرپرسیارێتی گیانی عومەر ئیلخانیزادە و سەرجەم پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ئەستۆی ئەو گرووپەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەربارەی شەڕەکەی زڕگوێزی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوای ئەوەی دوێنێ هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە لەلایەن دەستەیەک دژی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە، لە ئۆردوگای بانەگەوەرە گەمارۆ درابوو و بە نێوانگیری هێزەکانی ئاسایش بارودۆخەکە ئارام بوویەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دوای ئەو هێوربوونەوەیە، “بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەر لە نوێ چەند کەسێکیان لە شاخ هێناوەتەوە و لە نێو ئۆردوگای بانە گەورە و دەستیان کردوەتەوە بە تەقە لەو شوێنەی ماڵی هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادەی لێ بووە”.

ڕوونیشیکردەوە کە “بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ناو ئۆردوگای بانەگەورە تەقەیەکی زۆر کراوە”.

جەختیشیکراوەتەوە کە “کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هەموو بەرپرسیاریەتی گیانی عومەر ئیلخانیزادە و سەرجەم پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەخاتە ئەستۆی، ئەم گرووپە کە نابەرپرسانە هەڵسووکەوت دەکەن”.

ئەم ڕاگەیەندراوە دوای ئەوە هات کە ڕاگەیەندراوێك بە ناوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بڵاوکرایەوە و تێیدا بەرپرسیارێتی شەڕەکەی زڕگوێز خراوەتە ئەستۆی عەبدوڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادە و دەستە راستەکەیان عەبدوڵا ئازەربارە” کە بە عەبە سوور ناسراوە.

لە شەڕەکەدا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانیان لە دەستدا.

 

زیاتر لە ٦٠ کۆچبەری کورد لە خنکان ڕزگارکران
پێشت زیاتر لە ٦٠ کۆچبەری کورد لە خنکان ڕزگارکران
کۆمەڵە وردەکاری شەڕەکەی زڕگوێز ئاشکرا دەکات
دواتر کۆمەڵە وردەکاری شەڕەکەی زڕگوێز ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار