لە گرتووخانەیەکی هندۆراس 41 زیندانی ژن کوژرا



دوای ئەوەی ژنانی زیندانی یەکێک لە گرتووخانەکانی هندۆراس بۆ چەند هەفتەیەک ڕایانگەیاندبوو کە لە لایەن باندە تاوانکارییەکانی وڵاتەکەوە هەڕەشەیان لەسەرە، ئەو باندە تاوانکارییە  هەڕەشەکانی خۆیان بە کردەوە ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ئەندامانی باندی سەرشەقامی “باریۆ 18″(Barrio 18) چوونەتە ناو زیندانی ژنان و 41 ژنیان کوشتووە.

بەرپرسان دەڵێن، ئەندامانی ئەو باندەی ئاماژەی پێکراوە بەشێکیان زیندانی هەمان زیندان بوون، دوای چوونە ناو زیندانی ژنانەوە، ئاگرێکی گەورەیان دروستکردووە کە تێیدا 26 لە قوربانییەکان سووتێنراون و باقی ژنەکان یان بە گولە یان بە چەقۆ کوژراون. هەروەها لانیکەم حەوت ژنی برینداریش براونەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

شیۆمارا کاسترۆ سەرۆکی هندۆراس بە میدیاکانی ڕاگەیاند ئەو باندە پلانی هێرشەکەیان بە ئاگاداری و ڕەزامەندی دەسەڵاتە ئەمنییەکان داڕەشتووە و بەڵینیدا ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر بەو کەسانەی تێوەگلاون، بگرێتە بەر.

خاتوون کاسترۆ وردەکاری زیاتری نەدا سەبارەت بەوەی کە چۆن ئەو زیندانیانە توانیویانە دەمانچە و چەقۆ ببەنە ناو زیندانەکە و دواتر بە ئازادی بچنە ژوورەکانی ژنانەوە.

بە گوتەی دەسەڵاتدارانی هندۆراس، باندە تاوانکارەکان کۆنترۆڵی بەرفراوانیان لە ناو زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا هەیە و هەروەها دەستیان لە قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر و چەکدا هەیە.

ڕووداوەکەی ڕۆژی سێشەممە لە ساڵی 2017ەوە لە ئەمەریکای ناوەڕاستدا کوشندەترین ڕووداوی لەو جۆرە بووە. دوایین ڕووداوی کوشندەی لەو شێوەیە لە ساڵی 2017 بوو کە کچانی ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی گەنجان لە گواتیمالا، لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دەستدرێژی سێکسی و مامەڵەی خراپی دیکە لەو ناوەندەی دەستبەسەرکردنەدا، ئاگریان لە دۆشەکەکان بەردا و دوکەڵ و ئاگرەکەیان بووە هۆی گیان لەدەستدانی 41 کچ.

پارتی: لە پەرلەمان هیچ بڕە پارەیەكمان وەرنەگرتووە
پێشت پارتی: لە پەرلەمان هیچ بڕە پارەیەكمان وەرنەگرتووە
لە شارۆچكەیەك شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و قوربانی لێ‌ كەوتەوە
دواتر لە شارۆچكەیەك شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و قوربانی لێ‌ كەوتەوە
ەیوەندیدار