فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، توخمی دیار و یەکلایکەرەوەی شەڕەکان

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.
وەرە خوارتر بۆ بینینی زیاتر
Font size:
چاپکردن

ئەمریکا بیر لە ناردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی مامناوەندی هاوک دەکاتەوە بۆ ئۆکراین، تا یارمەتی کیێڤ بدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی ڕووسیا.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز” ” فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژییەکان” بوونەتە توخمێکی جەوهەری لە شەڕە چەکدارییە مۆدێرنەکاندا و ڕۆڵییان لە شەڕەکاندا بەتایبەت لە شەڕی ئۆکرایندا گەشەی کردووە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە شەڕەکاندا

لە یەمەنەوە تا سوریا و دواتر لە ململانێی ئەرمینیا و ئازەربایجان و لە دوایین جاریش دا، شەڕی ئۆکراین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارهێنراون.

ڕۆڵیان لە شەڕی ئۆکرایندا،  بەهۆی بەکارهێنانیان لە بواری سیخوڕی و بەئامانجکردندا بەتەواوی دیارە و ئەم ژانرە نوێیەی نێو جبەخانەکانی وڵاتان  لاوازی سوپای ڕووسیای لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە خستەڕوو.

 

گەیشتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەلایەنی ئۆکراینی لە سەرەتادا، نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی گرنگی لە ڕەوتی شەڕەکەدا کرد، دواتریش فڕۆکەکانی ئێران واقیعێکی نوێیان بۆ ڕووسەکان هێنایە ئارا.

 

لە ئێستادا، ڕۆژئاوا تاران تۆمەتبار دەکات بەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بۆ ڕووسیا دابینکردووە.

چۆن بەرپەرچی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەدرێتەوە؟

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، کیێڤ ستراتیژیەتێک پەیڕەو دەکات لەسەر بنەمای:

بەکارهێنانی مووشەکی زەمین بە زەمین و زەمین بە ئاسمان، کە 24 کاتژمێر لە کاردایە.

بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی بە درێژایی کاتژمێرێک گەڕان.

بەکارهێنانی مووشەکی زەمینی دژە فڕۆکە.

تیمە سەربازییەکان کە بە چەکی ئۆتۆماتیکی تەیار کراون.

هەروەها گروپی “تالێس”ی  فەرەنسی و “سی ئێس” سیستمی “پاراد”یان پەرەپێداوە بۆ چاودێریکردن و بێلایەنکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.

بەپێی زانیارییەکان سیستمی پاراد:

لە ڕێگەی داتاکانی ڕادارەوە کاردەکات کە فڕۆکەکان لە دووری ٥ کیلۆمەترەوە دەستنیشان دەکات.

– شوێنیان لە ڕێگەی شەپۆلی ڕادیۆییەوە دەدۆزێتەوە و تەیارکراوە بە کامێرای ڕووناکی بەخشی ئاستبەرز.

دوای دەستنیشانکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، ئامێرێکی تەشویش لە دووری دوو کیلۆمەتر فڕۆکەکان لەکار دەخات و ناچاریان دەکات بنیشێنەوە.

ئەم سیستمە کار لەسەر “ترانسپۆندەری کارۆموگناتیسی” دەکات کە شەپۆلێکی بەهێزی سەدان مەتری دەردەکات و لە ماوەی یەک چرکەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەکاردەخات.

شارەزایان چی دەڵێن؟

جەستن پرۆنک شارەزای سەربازی بەریتانی ڕاگەیاندووە، فڕۆکە خۆکوژەکانی وەک “شاهید-136″ی ئێرانی ڕێگەیەکی تاڕادەیەک هەرزان بۆ ئەنجامدانی هێرشی دوور مەودا بۆ سەر ئامانجە جێگیرەکان بە بەکارهێنانی سیستمی هەڵدانی مانگی دەستکرد یان ڕاداری دوژمنکارانە دابین دەکەن.

 

سەبارەت بە تاکتیکی بەرپەرچدانەوەش، پرۆنک ڕوونیکردەوە: “لەکارخستنی سیستمی جی پی ئێس وا دەکات کە بە بەکارهێنانی ڕاداری دژە فڕۆکەی مۆدێرنی وەک گیباردی ئەڵمانی ڕێگریان لێبکرێت”.

 

هاوکات ساموێل بێندێت، پسپۆڕی ئەمریکای لە کاروباری ڕووسیا و سیستمی بێ فڕۆکەوان، دەڵێت؛ “فڕۆکە شاهیدەکانی ئێران کە لای سوپای ڕووسیان، پشێوی لە ئۆکراین هێناوەتە ئارا”.

 

ناوبراو وتیشی؛ ئێستا ڕووسەکان چەکی هەرزان و زۆریان هەیە کە دەتوانن بیری ئۆکراینییەکانی بخەنەوە ئاسمانیان سەلامەت نییە.

ژیان لە کۆریای باکوور چۆن دەگوزەرێت؟
پێشتر ژیان لە کۆریای باکوور چۆن دەگوزەرێت؟
ئیلۆن مەسك: تەنها هەشت دۆلارە نیگەران مەبن
دواتر ئیلۆن مەسك: تەنها هەشت دۆلارە نیگەران مەبن
پەیوەندیدار