ژیان لە کۆریای باکوور چۆن دەگوزەرێت؟

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.
وەرە خوارتر بۆ بینینی زیاتر
Font size:
چاپکردن

ژیان لەکۆریای باکوور جیاوازە لەهەموو جیهان و شێوازی تایبەتی خۆیان هەیەو نەکراونەتەوە بەڕووی جیهاندا، بەڕادەیەک دەوترێی زیاتر لا %٦٠ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە نەگەیشتونەتە ئەو باوەڕەی مرۆڤ چوبێتە سەر مانگ!ئەمەش چەند دیاردەیەکیتری سەیر لەو وڵاتە.

١-لە کۆریای باکوور، قەدەغەیە کە رادیۆی رەسمی دەوڵەت بکوژێنیتەوە، ئەبێت ٢٤ کاتژمێر کراوە بێ و تەنها ئەتوانی دەنگەکەی کز بکەی!!
٢-بە پێی یاسا، ئەگەر ئاگر لە مالەکەت بەربو، ئەبێت یەکەم شت کە هەوڵی رزگارکردنی بدەی وێنەکەی “کیم جۆن ئیل”ی سەرۆک بێت !
٣-هێشتا خەڵکی کۆریای باکوور دەربارەی زۆر لە روداوەکان بێ ئاگان، لەوانە رۆیشتنی مرۆڤ بۆ سەر مانگ و شۆرشەکانی وڵاتانی عەرەبی!
٤-لە هەفتەیەکەدا ٦ رۆژ ئەبێ کار بکەی، ئەو رۆژەیش کە بۆ پشوە، ئەبێت بچیت و بە شێوازێکی خۆبەخشانە کار بکەی، واتە خەڵکی کۆریای باکور پشویان نیە!
٥-بەشێکی زۆری دانیشتوانی کۆریای باکوور لە کامپ دا دەژین و لە ژێر چاودێری حکومەتدان بۆ ئەوەی هیچ شتێک نەکەن کە دژ بە حکومەت بێ
٦-کیم جۆن ئیل زۆر حەزی لە کچی جوان بووە هەر بۆیە لەسەر بڕیاری ئەو هەموو پۆلیسی هاتوچۆی کۆریای باکوور کچن و ئەوان هەڵدەستن بەو کارە
٧-بە هەموو شێوەکە سەگ لەو وڵاتەدا قەدەغەیە
٨-داهاتی مرۆڤێک لە کۆریای باکوور کەمترە لە ٦ دۆلار !
٩-کارەبا لە کۆریای باکوور موعجیزەیە و خەڵک زیاتر بە مۆم شەوەکانیان بەسەر ئەبەن
١٠-کۆریای باکوور خاوەنی چوارەم بەهێزترین سوپایە لە دونیادا و یەک ملیۆن سەربازی هەیە
١١- لە قوتابخانەکاندا وانەیەکی تایبەت هەیە دەربارەی کیم جۆن ئیل کە تیایدا ئەوە بە منداڵان دەوترێتەوە کە سەرۆک مرۆڤ نیە و زیاترە لە مرۆڤ و گۆرینی وەرزەکان هەمووی بە دەست سەرۆکە.

پێشتر
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، توخمی دیار و یەکلایکەرەوەی شەڕەکان
دواتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، توخمی دیار و یەکلایکەرەوەی شەڕەکان
پەیوەندیدار