شارەزایان: لە هاویندا شەوان فێنككەرەوە دامەگیرسێنن



شارەزایان هۆشداری دەدەن لە كارپێكردنی فێنككەرەوە لە شەواندا، هەروەها دەڵێن: مەترسییەکانی پەیوەست بەو کارە زیاترە لە پێویستی دابەزاندنی پلەی گەرمی و فێنك كردنەوەی ماڵەكەت.

سەبارەت بە هۆکارەکان، ماڵپەڕی (هومس ێ‌ند غاردینز) ڕایگەیاندووە، “فێنككەرەوەكان مەترسییە تەندروستییەکانی پەیوەست بە کەمخەوی زیاد دەکەن، هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بەكارهێنانی وزەی كارەبا و بەهۆیەوە پارەیەكی زۆر لەسەر هاووڵاتی دەكەوێت”.

سەبارەت بە کوالێتی خەو، ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەکات، کە ڕەنگە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزن لەکاتی کارکردنی فێنككەرەوەكاندا لە شەودا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەئاگابوونەوە، ئەمەش مانای وایە دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو.

مارتن سیلی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای MattressNextDay دەڵێت: فێنككەرەوە دەبێتە هۆی هەستیاری و هەستکردن بە قەرەباڵغی، ئەمەش کاریگەری لەسەر کوالێتی خەو دەبێت، چونكە هەوا بەسەر تەواوی ژوورەکەدا دابەش دەکات، لەگەڵ خۆیدا تۆز و میکرۆب و گەردیلە و مادەکانی تری هەستیاری دەهێنێت، هەروەها هەوا وشک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی هەستکردن بە قەرەباڵغی.

فێنككەرەوە، هەستکردن بە ئازاری جومگەکان و ماسولکەکان زیاد دەکات.

سیلی دەڵێت: “ئەگەر پێشتر ئازارت هەبووە، یان بەهۆی برینداربوونەوە یان خەوتن لەسەر دۆشەکێکی نائارام، پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە بەکارهێنانی پانکە یان فێنككەرەوەی بەهێز بەدرێژایی شەو”.

کوژاندنەوەی فێنككەرەوە لە شەواندا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پارەی وزە، بەو پێیەی فێنككەرەوە یەکێکە لەو یەکە کارەباییانەی، کە زۆرترین وزە بەکاردەهێنێت، هەروەها دەتوانرێت لە ماوەی ئێواراندا واز لە فێنككەرەوە بهێنرێت، بەتایبەتی کە پلەی گەرمی نزمە لە ئەو كاتەدا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كاتی هەڵبژاردنی دیاریكرد
پێشت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كاتی هەڵبژاردنی دیاریكرد
کۆچکردن لەهەرێم و عێراق بۆ دەرەوە بەردەوامە
دواتر کۆچکردن لەهەرێم و عێراق بۆ دەرەوە بەردەوامە
ەیوەندیدار