ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كاتی هەڵبژاردنی دیاریكرد



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە 18ی 12ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ‌ شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و بڕیاریدا لە 18ی كانوونی یەكەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت.

لای خۆشیەوە، باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیران ماوەیەكی زۆرە چاوەڕێی بودجەیە تاوەكو دەستبكات بە كاری كردەیی لە سەرجەم پارێزگاكان.

ڕاشیگەیاند، 6 مانگی داهاتوو بەتەواوی جیاواز دەبێت لەڕووی كار و پڕۆژەكان و پارەداركردنەوە.

 

لە عێراق و هەرێم پشووی جەژنی قوربان دیاریكرا
پێشت لە عێراق و هەرێم پشووی جەژنی قوربان دیاریكرا
شارەزایان: لە هاویندا شەوان فێنككەرەوە دامەگیرسێنن
دواتر شارەزایان: لە هاویندا شەوان فێنككەرەوە دامەگیرسێنن
ەیوەندیدار