لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا



سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و سێ کەس کە یەکێکیان بەرپرسە، گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەکانی هەواڵی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نێوان قامیشلۆ و عامودا کردە ئامانج و بە هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

لای خۆشیەوە ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤیش ڕایگەیاند، یەکێك لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا کوردستاندا بەرپرسە، بەڵام ناسنامە و پۆستەکەی ئاشکرا نەکردووە.

هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن بەرپرسەکە، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆیە، بەڵام ئەو زانیارییە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

سووریا لە ئاستانەوە پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت
پێشت سووریا لە ئاستانەوە پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت
بودجەی عێراق چی بۆ سلێمانی دەکات؟
دواتر بودجەی عێراق چی بۆ سلێمانی دەکات؟
ەیوەندیدار