بودجەی عێراق چی بۆ سلێمانی دەکات؟



نوێنەرانی کورد لە بەغدا ڕایانگەیاند، هیچ بیانوویەک بۆ سزادانی سلێمانی نەماوە، دوای جێبەجێکردنی بودجەی عێراق گەشەسەندنی ئابووری ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، دارا سێکانیانی و بڕیار ڕەشید، کۆمەڵێک زانیارییان لەبارەی بەرژوەندییەکانی سلێمانی لە یاسای بودجە خستەڕوو.

دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بیانووی بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نییە، نابێت جیاوازی لە مووچەی نێوان خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و عێراق بمێنێت.

هەروەها دەبێت، مافەکانی پێشینە، دامەزراندن، مووچە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەستبەربکرێت.

د بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،  دوای پەسەندکردنی بوودجە گەشەی ئابوری دێتە هەرێمی کوردستان، هیچ بیانوویەک بۆ خزمەتنەکردنی هاووڵاتیان نەماوە.

ڕایگەیاند، پێشتر ستەمی زۆر لە سلێمانی کراوە، لەکاتێکدا لە شارەکانی دیکە پڕۆژەی گەورە و شەقامەکان دەکرایەوە، لە سلێمانی کێشەی نەبوونی بودجە بۆ کۆکردنەوەی خۆڵوخاشاک هەبوو، مووچەخۆران لە هەمان کاتی پارێزگاکانی دیکە مووچەیان وەرنەدەگرت، بەڵام بە پەسەندکردنی بودجەی عێراق ئەو سزایانە لەسەر پارێزگای سلێمانی نامێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر ئەگەر مەلەفی نەوت بدرێتە عێراق، ئەوە نەوت و بەنزین بە هەمان نرخی عێراق دەدرێت بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، هەروەها ئیتر بۆ داواکردنی کەموکورتییەکان لە عێراقەوە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەم .

لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلار، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە بودجە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوا بەهای دینار بەرزدەبێتەوە.

پاشەکەوتی مووچە یەکێک بوو لەو ماددانە لە بەرژوەندی هاووڵاتیان و مووچەخۆراندابوو، بەڵام لە پەرلەمانی عێراق دەنگی تەواوی بەدەستنەهێنا.

د.بڕیار ڕەشید، لەبارەی پاشەکەوتی مووچە و هەوڵ بۆ گەڕانەوەی پاشەکەوتەکە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، نوێنەرانی پارتی لەو بڕگەیەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ناڕازیی بوون، لایەنێکی سیاسی فشاری تەواو و ڕێککەوتنی کردبوو، تا ئەو ماددەیە لە یاسای بودجەی عێراقدا دەنگ نەهێنێت.

لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا
پێشت لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا
سەرۆك کۆمار کارتی بایۆمەتری نوێ کردەوە
دواتر سەرۆك کۆمار کارتی بایۆمەتری نوێ کردەوە
ەیوەندیدار