سووریا لە ئاستانەوە پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت



بەرپرسێکی باڵای دیمەشق، دەڵێت؛ کشانەوەی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەمان تاکە خاڵی دەستپێکە بۆ ئاساییکردنەوەی هەر پەیوەندییەکی نێوانمان لەگەڵ ئەنقەرە.

 

ئەیمەن سوسان، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، دووپاتی کردەوە، هەر ئەنجامێکی ڕاستەقینە لە پڕۆسەی دانوستانەکانی ئاستانەدا دەبێت لەسەر بنەمای دانپێدانانی تورکیا بە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی لە خاکی سووریا بێت، بەپێی خشتەیەکی کاتی ڕوون و هەنگاوی دیاریکراو.

 

لە میانی کۆبوونەوەی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی سووریا، ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە ئاستانە، سۆسان وتی، هەر ئەنجامێکی ڕاستەقینە لە پڕۆسەی ئاستانەدا دەبێت لەسەر بنەمای دانپێدانانی تورکیا بێت بە کشانەوەی هێزەکانی لە خاکی سووریا بەپێی خشتەیەکی دیاریکراوی ڕوون و ئاشکرا.

 

وتیشی؛ “بەیاننامەکانی تورکیا سەبارەت بە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دژایەتیە لەگەڵ بەردەوامی ئەو داگیرکارییانەی لە سووریا ئەنجامی دەدات و پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد؛ “کشانەوەی هێزەکانی تورکیا بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو، بنەمای تاوتوێکردنی پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە گەڕانەوەی پەنابەران و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیانە”.

قوباد تاڵەبانی: تا كۆبوونەوەی داهاتوو كێشەكانی وەبەرهێنان چارەسەر بكرێن
پێشت قوباد تاڵەبانی: تا كۆبوونەوەی داهاتوو كێشەكانی وەبەرهێنان چارەسەر بكرێن
لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا
دواتر لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکیا بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار