عێراق بۆ تانەدان لە پشكی بودجەی هەرێم لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەم زووانە یاسای بودجە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاودەكرێتەوە دوای ناردنی بۆ سەرۆك كۆمار و دەشڵێت: “دوای 15 ڕۆژ لە پەسەند كردنی دەچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە”.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، پێش دوو ڕۆژ لیژنەی دارایی یاسای بودجەی ڕەوانەی سەرۆك كۆمار كرد بۆ پەسەند كردنی و یاساكە لەماوەی 5 بۆ 15 ڕۆژدا پەسەند دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم هێزە سیاسییەكان كۆكن لەسەر ئەوەی پەنا نەبەنە بەر دادگای فیدڕاڵی بۆ تانەدان لە یاسای بودجە تەنانەت بەو ماددانەی پەیوەندیشیان بە كوردستانەوە هەیە، چونكە دەستووری و دادپەروەرانەن.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، “جێبەجێ‌ كردنی یاسای بودجە دەبێتە هۆی شۆڕشێكی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری لە تەواوی وڵاتدا بەهۆی ئەوەی حكومەت پلانی هەیە بۆ 3 ساڵی داهاتووە”.

 

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕوویدا
پێشت تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕوویدا
بایدن، داوای ئەنجامدانی چاکسازیی لە هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەیدا دەکات
دواتر بایدن، داوای ئەنجامدانی چاکسازیی لە هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەیدا دەکات
ەیوەندیدار