لیرەی تورکی بەردەوامە لەدابەزین



ئەمڕۆ شەممە لیرەی توركی جارێكی دیکە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزی و زیاتر بەهاکەی لەدەستدا، 100 دۆلار بە دوو هەزار و 275 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم نرخی ئەمڕۆی لیرە، ئاستی پێوانەیی لە دوای ساڵی 2005ەوە تۆمارکرد و نرخەکەی دوو هەزار و 275 لیرە بەرامبەر 100 دۆلار تێپەڕاند و هاوکات نرخەکەشی تائێستا ناجێگیرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لیرەی تورکی لەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەجۆرێکە 18 %ی بەهاکەی لە دەستداوە.

لیرەی تورکی لە ساڵی ڕابردودا 30 % و لەساڵی 2021دا 44 %ی بەهاکەی لەدەستداوە ، چاودێرانی ئابوری و سیاسی هۆکاری دابەزینی بەهای لیرە بۆ ئەو سیاسەتە توندەی ئەردۆغان دەگێڕنەوە بەرامبەر بە ڕۆژئاوا گرتویەتیە بەر و خودی ئەردۆغان بە هۆکاری ئەم شکستە ئابوریە دەزانن .

 

وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە
ناسری ڕەزازی واز لە كاری هونەری دەهێنێت
دواتر ناسری ڕەزازی واز لە كاری هونەری دەهێنێت
ەیوەندیدار