وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەك بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە لە ڕێگەی لینکی تایبەتەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (2022-2023) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.

لێژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (2022-2023) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان، پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە، بابەتەکانی تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ کیمیا و ئابووری دانراوە.

لە 3ی حوزەیران تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و هەفتانە 2 تاقیكردنەوە لە ڕۆژانی (شەممە و سێ‌ شەممە) دەكرێن و بڕیارە لە 27ی ئەم مانگە كۆتایی بێت.

بۆ بینینی پرسیار و وەڵامی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ (كیمیا و ئابووری) كلیك لەم لینەكە بكە

چوارەم بەشە ئاردی کۆبوونی خۆراک دەستیپێدەکات
پێشت چوارەم بەشە ئاردی کۆبوونی خۆراک دەستیپێدەکات
لیرەی تورکی بەردەوامە لەدابەزین
دواتر لیرەی تورکی بەردەوامە لەدابەزین
ەیوەندیدار