نرخی نەوت بەرزبووەوە



 

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٥٣ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٤٩ سەنت و ڕۆژەکەی بە ٧٣ دۆلار و ٢٠ سه‌نت تەواو کرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٠٦، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسه‌دا ٠،٤٥ بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە ٧٣ دۆلار و ٥٣ سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بە ٦٨ دۆلار ٥٩ سەنت فرۆشرا.

جێگریکردنی رێژەی سوو لە ئەمریکا لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتەوە بەهۆی کەمبوونەوەی هەڵاوسانی ئابووری لە مانگی نیساندا ڕۆڵی هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لەلایەکی دیکەوە فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانی نزیکەی 7 ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە، لە کاتێکدا

چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوون، کە یەک ملیۆن و ٢٩١ هەزار بەرمیل کەم بکات. ئەمەیش بووەتە هۆی ئەوەی بەرزبوونەوەی نرخ سنووردار ببێت.

ئاماژە بەوەش دەدرێت، ڕەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٠٨ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ٢٢ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٢ دۆلار و ٩٤ سەنت بۆ ٧٢ دۆلار و ٨٠ سەنت بمێنێتەوە.

 

لە باكووری كوردستان بەهۆی كێشەی زەوییەوە 9 كەس كوژران
پێشت لە باكووری كوردستان بەهۆی كێشەی زەوییەوە 9 كەس كوژران
وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
دواتر وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار