گەنجێکی عێراقی لە پاشماوەی داری فڕێدراو، پەیکەر دروست دەکات



حوسێن عەبدولموحسین، هاووڵاتییەکی عێراقییە، بەهۆی نەداری خێزانەکەیەوە پاشماوەی دارتاشەکان کۆدەکاتەوە و پەیکەریان لێدروست دەکات.

 

موحسین بەهۆی ئەوەی لە تەمەنێکی بچووکدا دایکی لەدەستداوە ناچاربووە لە پۆلی پێنجی بنەڕەتیدا واز لە خوێندن بهێنێت و لە تەمەنی منداڵیدا بڕیاریداوە ببێتە پەیکەرتاش، سەرەتا پاشماوەی ئەو دارانەی لە بەرودراوسێ کۆدەکردەوە کە فڕێیان دەدا، پاشان لە دارتاشەکانی کۆدەکردەوە، بەوەش یەکەم هەنگاوی بەرەو هونەرەکەی ناوە.

ئەم گەنجە بەغدادیە تەمەن ٢٩ ساڵانە کە نازناوی حوسێنی پەیکەرتاشی لێنراوە، لە رێگەی ئەو وەرشەیەی لەم دواییانەدا کردوویەتیەوە هەوڵ دەدات پەرە بە هونەرەکەی بدات.

 

حسێن لە پاڵ زمانی دایکی کە عەرەبیە زمانی فارسی بە باشی دەزانێت و ئاستی زمانی ئینگلیزی مامناوەندە و کەمێکیش تورکی دەزانێت.

 

حوسێن باسی لەوە کرد کە لە تەمەنێکی منداڵییدا دایکی لەدەستداوە و وتی: “کاتێک منداڵ بوون دایکم کۆچی دوایی کرد، خوای گەورە لەو سایەوە دەرگای هونەرێکی گەورەی لێکردمەوە”.

 

هەروەها حوسێن باسی لەوە کرد کە لە منداڵیدا چەرمەسەری زۆری بەسەردا هاتووە و وتی: ”بۆ ئەم هونەرە دارم نەدەکڕی، بەڵکو ئەو دارانەی دراوسێکان بەکاریان نەدەهێنا و دارتاشەکان فڕێیان دەدا کۆمدەکردنەوە و بەبەکارهێنانەوەیان فێری هونەرەکە بووم، پێش پیشەی پەیکەرتاشی، لە گۆشەیەکی ماڵەوە دەستم بە فێربوون و داهێنان کرد، سوپاس بۆ خوا پێشوەچوونم بە خۆوە بینی هەرچەندە توانای مادییشم باش نەبوو، ئەم پیشەیە کە لە منداڵیەوە بووەتە خولیام ئیدی لە وەرشەکەی خۆمدا بە ئەنجامی دەگەیەنم، بەهۆی چەند بەرهەمێکمەوە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکرایەوە ناسرام و زوو سەرکەوتنم بەدەستهێنا”.

ئەم گەنجە عێراقییە پاش ئەوەی لە عێراق بەشداری چەند پێشانگایەکی کردووە، هاوکات بەشداری لە لوبنان و ئیماراتیش بەشداری ئەو پێشانگا تایبەتانەی کردووە کە کراونەتەوە.

 

باسی لەوەش کرد، گەورەترین بەرهەمی کاری نەخشاندنبووە بە درێژی سێ مەتر بۆ دیواری کڵێسایەک لە بەغدا.

 

حوسێن ئەوەیشی خستەڕوو کە لە پاڵ کاری پەیکەرتاشیدا خەریکی کەمان ژەنینە.

ئێران، رێگری بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە زانایەکی ئایینی سوننە مەزهەب دەکات
پێشت ئێران، رێگری بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە زانایەکی ئایینی سوننە مەزهەب دەکات
” ئەگەر هەرێم هێزەکانی یەکنەخات هاوپەیمانان وازمان لێدێنن و ‌جێمان دەهێڵن”
دواتر ” ئەگەر هەرێم هێزەکانی یەکنەخات هاوپەیمانان وازمان لێدێنن و ‌جێمان دەهێڵن”
ەیوەندیدار