هاتووچۆ چارەنووسی ئۆتۆمبێلی مەلیكە یەكلایی دەكاتەوە



وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێکی نوێمان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان پێ نەگەیشتووە تاوەکو دەستی بەسەردابگرین.

بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “هیچ بڕیارێکی نوێمان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان پێنەگەیشتووە.

ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە لە هیچ وەزارەتێکەوە سەرپشک نەکراوین تاوەکو دەستبگرین بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانەدا و گەر لە هەر شوێنێکی دیکەش ئەو ئۆتۆمبێلانە گیرابن، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئومێد محەمەد، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان پێشتر ڕایگەیاندبوو، ” لە رۆژی پێنج شەممەوە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنە دەستیپێکردووە و لە بازگەی عەربەت 32 ئۆتۆمبێل و لە بازگەی تاسڵوجە 24 ئۆتۆمبێل و لە بازگەی کەڵەوانانیش 22 ئۆتۆمبێل دەستی بەسەرداگیراوە”.

ڕاشیگەیاندبوو، لەکاتی ئێستادا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 55 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بوونی هەیە.

نۆژەنكردنەوەی پردەكانی شار بەردەوامە
پێشت نۆژەنكردنەوەی پردەكانی شار بەردەوامە
بەڕازیل ڤینیسۆسی کردە پێشەنگ
دواتر بەڕازیل ڤینیسۆسی کردە پێشەنگ
ەیوەندیدار