بەڕازیل ڤینیسۆسی کردە پێشەنگ



یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند ، هەڵبژاردەی سێلزاو بڕیاریان داوە لەیارییە دۆستانەکەیدا درێسی ڕەش بپۆشن، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی خۆیدا درێسێک بەڕەنگی ڕەش بپۆشن.

ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبژارەدەی تۆپی پێی بەڕازیل لەیارییەکی دۆستانەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی گینیا دەبێتەوە،
یارییەکەی بەرازیل و گینیا لەسەر خاکی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، بڕیاری پۆشینی درێسی ڕەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕەگەز پەرستییەی بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیل و یانەی ڕیاڵ مەدرید لەیاری نێوان ڕیال مەدرید و ڤالێنسیا بەرامبەری ئەنجام درا ،ئەمەش وایکرد حکومەتی بەرازیل بەرگری لە ئەستێرە شاهانە بکات.
CBF لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دەستپێشخەرییەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ڕێوشوێندا دێت کە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی ڕێکی خستووە.

جێی ئاماژەیە یاریزانانی سامبا لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا جلوبەرگی ڕەش لەبەر دەکەن، لە گێمی دووەمیشدا جلوبەرگی تەقلیدی زەرد و شین لەبەر دەکەن، کە پەیامێک لەخۆدەگرێت کە ئاماژەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی.

هاتووچۆ چارەنووسی ئۆتۆمبێلی مەلیكە یەكلایی دەكاتەوە
پێشت هاتووچۆ چارەنووسی ئۆتۆمبێلی مەلیكە یەكلایی دەكاتەوە
دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی هەرێم بڕیارێكی دەركرد
دواتر دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی هەرێم بڕیارێكی دەركرد
ەیوەندیدار