نۆژەنكردنەوەی پردەكانی شار بەردەوامە



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند لەدرێژەی هەوڵەکانمان بۆ خزمەت کردن و جوانکردنی سیمای شار ، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی پرد و ئەندەرپاسەکانمان ختەبواری جێبەجێکردنەوە و چەند ڕۆژێکە کاری جدی تێدا دەکرێت و بەتەواو بوونی سیمایەکی جوان دەداتە ئەو پرۆژانەو شاری سلێمانی

 

ئەمڕۆش سەرۆکایەتی شارەوانی لەپەڕەی فەرمی خۆی چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی”نۆژەنکردنەوە و بۆیاخکردنی هەردوو پردی دەباشان و دووڕییانەكەی سەرچنار دەستی پێكردووەو، تەواوبوونی ئەم كارەش سیمایەكی جوان بە شەقامەكانی شارە خۆشەویستەکەمان ئەبەخشێ”.

بەڕای چاودێران ماوەی چەند ساڵێکە سستی لەکەمی پرۆژەکان بەتایبەت بۆشاری سلێمنی هەیە و هۆکارەکەش حکومەت و لایە سیاسییەکان لێی بەرپرسیارن ، لەدوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق هاوڵاتیان هیوایەکیان هەیە بۆزیاتر خزمەت کردن و کەوتنەوە کاری پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لەم دەڤەرە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا هەواڵێکی گرنگی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا هەواڵێکی گرنگی بڵاوکردەوە
هاتووچۆ چارەنووسی ئۆتۆمبێلی مەلیكە یەكلایی دەكاتەوە
دواتر هاتووچۆ چارەنووسی ئۆتۆمبێلی مەلیكە یەكلایی دەكاتەوە
ەیوەندیدار