ڕاپۆرتێک زیانی هێزەکانی ئۆکراینا ئاشکرا دەکات



ڕاپۆرتێکی کەناڵی (روسیا الیوم) ئاشکرایکردووە، پێکهاتە سەرەکییەکانی دژە هێرشی ئۆکراینا، لە لیوای ٣٣ و ٤٧ ەوە، لە هێرشەکەی سەر میحوەری ئۆریخۆڤدا، لە کەرەستەی قورسدا زیانیان بەرکەوتووە.

 

لە ڕاپۆرتێکدا، کەناڵە رووسیەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، کە زیانی هێزەکانی ئۆکراینا لانیکەم پێنج ئۆتۆمبێلی ئەندازیاری پاککردنەوەی مین لە جۆری لیۆپارد 2R  دروستکراوی ئەڵمانی لەخۆدەگرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لیوای ٤٧ی ئۆکراینا، تەنها لە ماوەی یەک هەفتەی شەڕدا، سێ لە شەش باشترین ئۆتۆمبێلی ئۆپەراسیۆنی لیۆپارد 2RS، ئۆتۆمبێلێکی ئەندازیاری IMR-2 و ئۆتۆمبێلی دژە مین بێرگنپانزەری ئەڵمانی لەدەستداوە.

 

کەناڵی (روسیا الیوم) بڵاویکردووەتەوە، کە هێزەئاسمانییەکانی ڕووسیا، ئاسمانی سەرووی هێڵی پێشەوەی باشووریان کۆنترۆڵکردووە، هەروەها توانیویانە بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و بۆمب هاوێژ  هێرشی یەک لە دوای یەک ئەنجام بدەن، کە بەرگری ئاسمانی ئۆکراینا نەیتوانیوە ڕێگری لێبکات و بەرپەرچی بداتەوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو،  زۆرێک لە لایەنگرانی کیێڤ بێزاری خۆیان دەربڕیوە لە بینینی توانای لیواکانی ئۆکراینا کە زۆرێک لە باشترین و دەگمەنترین ئامێرەکانیان لەدەستداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە و هەر بە پێی ڕوپۆرتەکەی کەناڵی (روسیا الیوم)  پێگەی “فۆربێس” هۆشداریداوە لەوەی گەر توانای بەرگەگری هێزەکانی کیێڤ بەم جۆرە بێت ڕەنگە بەم زووانە ئۆتۆمبێلەکانی ” لیۆپارد 2RS، ” لە ئۆکراینا نەمێنن.

تێچووی چەکی ئەتۆمی لە ٢٠٢٢دا بۆ هەر خولەکێک، ١٥٧ هەزار و ٦٦٤ دۆلار بووە
پێشت تێچووی چەکی ئەتۆمی لە ٢٠٢٢دا بۆ هەر خولەکێک، ١٥٧ هەزار و ٦٦٤ دۆلار بووە
دوو تۆمەتبار بەهۆی هەوڵی قۆپیە کردن دەستگیرکران
دواتر دوو تۆمەتبار بەهۆی هەوڵی قۆپیە کردن دەستگیرکران
ەیوەندیدار