دوو تۆمەتبار بەهۆی هەوڵی قۆپیە کردن دەستگیرکران



دوو تۆمەتباری دیکە بەهۆی هەوڵدان بۆ قۆپیەکردن دەستگیرکران، هەوڵیانداوە لەڕێی ئامێری بێتەل و مۆبایلەوە قۆپیە بکەن.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ غەشکردن، مەفرەزەکانی نوسینگەی کوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

پۆلیس ڕایگەیاندووە “دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، توانرا تۆمەتباران دەستگیربکرێن”.

لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا، ئۆتۆمبیێلێک و دوو ئامێری بێتەل و دوو مۆبایل دەستیان بەسەرداگیرا.

دوو تۆمەتبارەکە، یەکێکیان بە ناوی (م.ع.م) تەمەنی ٢٤ ساڵە، دووەمیان (د.م.ع) تەمەنی ٢٥ ساڵە، هەردووکیان ئێستا ڕاگیراون.

لە ماوەی دوو هەفتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢، بەپێی ئەو زانیاریانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە تا ئێستا ١٢ کەس بە تۆمەتی قۆپیەکردن  دەستگیرکراون.

 

ڕاپۆرتێک زیانی هێزەکانی ئۆکراینا ئاشکرا دەکات
پێشت ڕاپۆرتێک زیانی هێزەکانی ئۆکراینا ئاشکرا دەکات
لە سووریا ٢٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون
دواتر لە سووریا ٢٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون
ەیوەندیدار