تێچووی چەکی ئەتۆمی لە ٢٠٢٢دا بۆ هەر خولەکێک، ١٥٧ هەزار و ٦٦٤ دۆلار بووە



بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەنی نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی، (ICAN) خەرجییەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ پاراستنی جبەخانەی ئەتۆمی ٤٣.٧ ملیار دۆلار بووە، کە نزیکەی پێنج ئەوەندەی خەرجییەکانی ڕووسیا و چوار ئەوەندەی چین بووە.

 

کەمپەنی نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی، (ICAN) لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ – ٦ – ٢٠٢٣ لە جنێڤ، ئەوەی تێدا خراوەتەڕوو، کە جیهان لە ساڵی ڕابردوودا ٨٢.٩ ملیار دۆلاری بۆ بەرنامە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە پاراستنی جبەخانەی ئەتۆمی خەرجکردووە.

لە ڕاپۆرتی کەمپەینەکەدا هاتووە: “ئەمریکا زیاتر لە هەموو وڵاتانی دیکەی ئەتۆمی بە کۆی گشتی ٤٣.٧ ملیار دۆلار، خەرجی هەبووە، هەروەها ڕووسیا ٢٢٪ی ئەو خەرجیەی ئەمریکای خەرج کردووە کە دەکاتە (٩.٦ ملیار دۆلار)، چینیش کەمێک زیاتر لە چارەکێکی خەرجکردووە کە ئەمریکا خەرجی کردووە کە بەرامبەرە بە ١١.٧ ملیار دۆلار.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، تێچووی چەکی ئەتۆمی لە هەموو جیهاندا ١٥٧ هەزار و ٦٦٤ دۆلار بووە بۆ هەر خولەکێک و لیستەکەی ICAN   ٩ وڵاتی تێدایە.

 

بێجگە لە ئەمریکا و چین و ڕووسیا، بەریتانیا لە چوارەم گەورەترین خەرجکارەکاندایە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٦.٨ ملیار دۆلاری بۆ پاراستنی جبەخانەی ئەتۆمی خەرج کردووە، لە دوای ئەویش فەرەنسا (٥.٦ ملیار دۆلار)، هیندستان (٢.٧ ملیار دۆلار)، ئیسرائیل (١.٢ ملیار دۆلار) و پاکستان (یەک ملیار دۆلار).) و کۆریای باکوور (٥٨٩ ملیۆن دۆلار).

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ساڵی ڕابردوو لە کۆی ئەو ٨٢.٩ ملیار دۆلارەی لە جیهاندا بۆ چەکی ئەتۆمی خەرجکراوە، “قازانجی کەرتی تایبەت بەلایەنی کەمەوە ٢٩ملیار دۆلار بووە”.

 

کەمپەینی نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی هاوپەیمانی ڕێکخراوە ناحکومییەکانە، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا دامەزراون و ئامانجیان داماڵینی چەکی ئەتۆمی تەواوەتییە و لە ساڵی ٢٠١٧ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشراوە.

لە کەرکووک ڕێکارەکان دژ بە تای خوێنبەربوون چڕکراونەتەوە
پێشت لە کەرکووک ڕێکارەکان دژ بە تای خوێنبەربوون چڕکراونەتەوە
ڕاپۆرتێک زیانی هێزەکانی ئۆکراینا ئاشکرا دەکات
دواتر ڕاپۆرتێک زیانی هێزەکانی ئۆکراینا ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار