چوار پڕۆژەی ڕێگاوبان لە سیدەكان جێبەجێ دەکرێن



لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە بڕی ٥ ملیار و ٤٢ ملیۆن و ٨٤٥ هەزار دینار و بە درێژاییی (٣٢,٧) كیلۆمەتر، ٤ پرۆژەی ڕێگاوبان،  لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

 

بەپێی داتاکانی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پرۆژەكان بریتین لە دروستکردنی ڕێگای “دۆڵی زەرزێ” کە گوژمەی یەک ملیار و ٧٥٦ ملیۆن و ٣٧٥ هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە و درێژییەکەی (١١،٢) کیلۆمەترە.

 

یەکێکی دیکە لە پرۆژەکان دروستکردنی ڕێگای “گەلی شێخزادە”یە، بە گوژمەی ملیارێک و ٢٣٩ ملیۆن دینار، كە درێژییەکەی (٩,٥) کیلۆمەترە.

 

دروستکردنی رێگای “گەلی لێتان” یەکێکی دیکەیە لە پرۆژەکان، كە درێژییەکەی ١١ کیلۆمەترە و بە گوژمەی ملیارێک و ٨٩٧ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.

 

پرۆژەی دروستکرنی رێگای “دەشتەهێرت” گوژمەکەی ١٥٠ ملیۆن دینارە و درێژییەکەی کیلۆمەترێكە کە کاری چاککردنەوە و قیرتاوکردنی بۆ دەکرێت و ئەم پرۆژەیە لە سەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە.

 

سەرچاوە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری

سعودیە مۆدریچی دەوێت
پێشت سعودیە مۆدریچی دەوێت
وێستگەی ئاوی قورسی دهۆک مانگانە ٧٠ هەزار مەتر سێجا ئاو خاوێن دەکاتەوە
دواتر وێستگەی ئاوی قورسی دهۆک مانگانە ٧٠ هەزار مەتر سێجا ئاو خاوێن دەکاتەوە
ەیوەندیدار