سوودانی سەردانی میسڕ دەکات



سبەی دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بە مەبەستی تاوتوێکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات سەردانی میسر دەکات.

لەمبارەیەوە وتەبێژی حکوومەتی عێراق، باسم عەوادی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەردانێکی گرنگ بۆ میسر ئەنجام دەدات.

راشیگەیاندووە؛ ئامانج لەسەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ میسر، تاوتوێکردنی پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە.

لەئێستادا،عێراق و میسر ھەوڵدەدەن بە ھاوبەشی کاری لەسەر ژمارەیەک پرسی بکەن، بە تایبەتی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەردووڵات.

کێشەی مووچەی هاووڵاتیان نامێنێت و پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە
پێشت کێشەی مووچەی هاووڵاتیان نامێنێت و پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە
یەکێتی خۆی بە براوەی کلاسیکۆی پارتی و یەکێتی لە بەغدا دادەنێت
دواتر یەکێتی خۆی بە براوەی کلاسیکۆی پارتی و یەکێتی لە بەغدا دادەنێت
ەیوەندیدار