یوسف محەمەد: دادپەروەری داهات گەرەنتییە بۆ یەكپێگرتنەوەی ڕاستەقینەی ھەرێم



سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، پێشتر حكومەتی فیدڕاڵ ھەر لە ڕێی یاساكانی بودجەوە مامەڵەی راستەوخۆی لەگەڵ پارێزگاكانی ھەرێم ئەكرد بۆ خەرج كردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و قەوارەی ھەرێمیش ھەڵنەوەشایەوە.

د. یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشوووتری پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەم چەند ڕۆژەدا بابەتی مامەڵەی ڕاستەوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی لەگەڵ ھەر پارێزگایەكی ناڕازیی ناو ھەرێم بوەتە جێی باس و ھەندێك بە خیانەتی گەورەی ئەزانن و ھەندێكی تر بە ھۆكاری ھەڵوەشانەوەی قەوارەی ھەرێمی ئەزانن!

وتیشی: “لە ڕاستیدا پێشتر حكومەتی فیدڕاڵ ھەر لە ڕێی یاساكانی بودجەوە مامەڵەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پارێزگاكانی ھەرێم ئەكرد بۆ خەرج كردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و قەوارەی ھەرێمیش ھەڵنەوەشایەوە! نەك ھەر ئەوە بەڵكو زۆربەی ھەرەزۆری پڕۆژەكانی پارێزگایەكی وەك سلێمانی لەو كاتەدا، كە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لە ھەمو قەزاكانیدا جێبەجێ ئەكرا، بە ھۆی ئەو مامەڵە ڕاستەوخۆیەی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانەوە جێبەجێ كراون”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دانانی مەرجێك بۆ بە دادپەروەرانە دابەش كردنی داھات بەسەر پارێزگاكانی ھەرێم، نەك نابێتە ھۆی دابەش كردنی ھەرێم، بەڵكو ئەبێتە گەرەنتییەك بۆ یەكپێگرتنەوەی ڕاستەقینەی ھەرێم. ئەوانەی بەناوی پاراستنی قەوارەی ھەرێم دژی ئەو بڕگەیەن ئایا لە خۆیان پرسیوە، كە ھەر بە ڕاست قەوارەی ھەرێم ئێستا یەكگرتوە یان زیاد لە ھەر كاتێكی تر دابەش بووە و دابەش كراوی سەر خێزانە دەستڕۆشتوەكانی ھەرێمە!؟

د. یوسف ڕاشیگەیاندووە، بەناوی دابەش نەكردنی قەوارەی ھەرێم ھێندەی تر بڕیاڕی سیاسیی ھەرێم مەكەنە بارمتەی تەنھا یەك خێزابی سیاسی و تكام لە ھەموو ئەو پەرلەمانتارانەیە، كە خۆیان لە بەرەی خەڵك ئەزانن، كە لەڕێی گەڕاندنەوەی ئەو بڕگەیەوە، دەستەبەری یەكپێگرتنەوەی ھەرێم و دابەش كردنی داھاتەكانی بە دادپەروەرانە بكەن.

دەشڵێت: “كاك نەوشیروان چەند جارێك باسی ئەوەی ئەكرد، كە كاتی خۆی لە نوسینی دەستوری عێراق، چەند جارێك كاك مەسعود لە پڕۆژە دەستورەكەدا مافی (ھەر پارێزگایەك بۆ بون بە ھەرێم)ی، سنوردار ئەكرد لەو پارێزگایانەی، كە لە چوارچێوەی ھەرێم رێكنەخراون، ئەو (واتە كاك نەوشیروان) ھەموو جارێك ئەو بەربەستەی لابردوە، بۆ ئەوەی مافی ھەر پارێزگایەكی ناو ھەرێمی كوردستان بۆ دروست كردنی ھەرێمێكی سەربەخۆ ببێتە كارتی فشار و گەرەنتی بۆ باش ئیدارەدانی ھەرێمی كوردستان. ھەر بۆیەش كاتێك فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ یەكەم جار پێشنیاری كرد، كە ئەگەر دەسەڵاتی ھەرێم پابەند نەبو بە بڕگەكانی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، ئەوا مامەڵەی ڕاستەوخۆ بكرێت لەگەڵ ھەر پارێزگایەك كە پابەندی یاساكە بێت، كاك نەوشیروان لەو كاتەی كە ھەموان دژی ئەو پێشنیارە وەستانەوە، ئەو پشتیوانیی لێكرد”.

سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەكات، “ھیممەت بكەن بۆ گەڕاندنەوەی بڕگەی پێدانەوەی پاشەكەوت و مامەڵەی راستەوخۆی پارێزگای ناڕازی بۆ دەستەبەر كردنی یەكگرتویی ھەرێم، وەگەرنا یەكگرتویی بەزۆر ناسەپێنرێ و بەردەوام بونی بارمتە بوونی ھەموو ھەرێم بەدەست ئەم دەسەڵاتەی ئێستایەوە، ڕەنگە ھەنگاوی تر بێنێتە كایەوە”.

وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا کارەساتی لێدەکەوێتەوە
پێشت وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا کارەساتی لێدەکەوێتەوە
بانكی ناوەندی كاتی هەزران بوونی نرخی دۆلاری ڕاگەیاند
دواتر بانكی ناوەندی كاتی هەزران بوونی نرخی دۆلاری ڕاگەیاند
ەیوەندیدار