دیپلۆماتکارێکی گەورەی ئەمریکا سەردانی چین دەکات



 

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا سەردانی چین دەکات، بەوەش دەبێت بە یەکەم دیپلۆماتکاری ئەمریکی کە لەدوای سەردانەکەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ی مایک پۆمپیۆ وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئەو وڵاتە بکات.

پێشتر جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا لێپرسراواێکی باڵای ئەمریکا سەردانی چین دەکەن.

ئەو سەردانە چاوەروانکراوەی بلینکن دوای ئەو ئاڵۆزییانە دێت کە لە مانگی شوباتدا بەھۆی فرینی فرۆکەی چاودێری چین لە ئاسمانی ئەمریکادا دروست بوو، ئەوەش وایکرد ئەو سەردانەی لە مانگی شوباتدا بریاربوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامی بدات ھەڵبوەشێتەوە.

 

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکاو چین لەم دواییانەدا ڕوی لە زیادبوون کرد و هەفتەی پێشووش کەشتییەکی جەنگی چینی لە تەنگەی تایوان لە نزیکەوە بە بەردەم کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکیدا تێپەڕی و کۆشکی سپی هۆشداری دا لەمەترسییەکانی ئەو ڕەفتارانەی چین

 

 

بانكی ناوەندی كاتی هەزران بوونی نرخی دۆلاری ڕاگەیاند
پێشت بانكی ناوەندی كاتی هەزران بوونی نرخی دۆلاری ڕاگەیاند
بەتەنها 10 پاوەن سەردانی بەریتانیا بکە
دواتر بەتەنها 10 پاوەن سەردانی بەریتانیا بکە
ەیوەندیدار