لە ساڵێكدا 28 حاڵەتی ئایدز لە هەولێر تۆماركراون



ساڵی 2022، لە شاری هەولێر 28 حاڵەتی ئایدز دەستنیشانكراون، لەو ڕێژەیە18 كەسیان بیانین و
10 كەسیان دانیشتوی هەولێرن، ئەوانی دیكە ئاوارەی شارەكانی عێراقن.

لەژێر دروشمی( بەهاوڕێیەكەت بڵێ كە پشكنینی ڤایرۆسی ئایدز ئەنجام بدات كە پشكنینی بەخۆڕایی و نهێنی و ئاسانە)، بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز ئاماری توشبووان و هۆكاری بڵاوبوونەوە دەخاتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز كە هەمووساڵێك لە ١٢/١ چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، جیاواز لەساڵانی پێشوو دەڵێت، ئەگەر گومانت هەیە لەتووشبوون بە ڤایرۆسی كەموكووڕی بەرگری لەش (ئایدز) دوو دڵ مەبە و شەرم مەكە مەترسە و پشكنین بكە ژیانی خۆت و خۆشەویستانت بپارێزە.

ئایدز، نەخۆشییەكی درێژخایەن و ترسناكە بەهۆی ڤایرۆسی HIVەوە ڕوودەدات، بەدوا قۆناغی هەوكردنی ڤایرۆسەكە دادەنرێت كە تێیدا نەخۆشەكە نیشانەی تایبەت و جیاكەرەوەی لێ بەدیار دەكەوێت، یاخود بەهۆی هەوكردنەوە ژمارەی خرۆكە سپییەكانی CD دەگاتە ئاستی كەمتر لە٢٠٠ خانە لەیەك ملیلتر سێ جای خوێن.

ڕێگاكانی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بریتین لە، ئەنجامدانی كاری سێكسی لەگەڵ كەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە و دەرزی وسرنجی پیسبوو بەڤایرۆسەكە، خوێن و پێكهاتەكانی ئەگەر بەڤایرۆسەكە پیس بووبێت، لەدایكەوە بۆ كۆرپە ئەگەر هەڵگری ڤایرۆسەكه بێت.

ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری هەولێر حاڵەتەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی ئایدز تۆماركراون، لەو ڕێژەیە ١٨ كەسیان خەڵكی بیانی بوون ڕەوانەی وڵاتی خۆیان كراونەتەوە، 10 كەسیان دانیشتووی هەولێرن لەو ژمارەیە، 3 كەس خەڵكی هەولێرن ، 1 كەس خەڵكی دهۆكە و دانیشتووی هەولێرە، ٦ كەس خەڵكی شارەكانی عێراق دانیشتووی هەولێرن.

بەپێی ئامارەكانی ساڵانی پێشوو، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تاوەكو ئەمساڵ كۆی گشتی تووشبووان لەهەولێر ٢٠ كەس بوون، باری تەندرووستی هەمووشیان باشە.

نیشانەكانی ئایدز
نیشانەكانی ئایدز كاتێك دەردەكەون كە ڤایرۆسەكان لە لەشدا چالاكی بكەن و هێرش ببەنە سەر خڕۆكە سپییەكانی خوێن و لەناویان ببەن. ئەمە دەبێتە هۆی لاوازبوونی كۆئەندامی بەرگریی لەش و تووشبوون بە هەندێك نەخۆشیی زۆر ئاسایی كە ڕەنگە بە هۆی لاوازیی كۆئەندامی بەرگریی لەش زۆر كوشندە بن. لەو نیشانانە وەك برینی دەم و زێ و …، كەمبوونەوەی كێش، ماتبوون و لەبیرچوونەوە.

چۆن خۆمان بپارێزین؟
دووركەوتنەوە لەكرداری سێكسی لەدەرەوەی ژیانی خێزان، بەكارهێنانی كۆندۆم لەكرداری سێكسی نادڵنیا، دووركەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەكان و دەرزی و سرنجی كەسانی تر، دووركەوتنەوە لەتاتۆكردن.

ڤایرۆسی ئایدز بەم ڕێگایانە ناگوازرێتەوە

پەیوەندی كۆمەڵایەتی ئاسایی، تەوقەكردن و باوەش و ماچكردن و خواردن وخواردنەوە لەگەڵ تووشبوو، بەشداربوون لە بەكارهێنانی شوێنە گشتیەكان وەك دەست شۆر و توالێت و مەلەوانگە و گەرماو، هەرەها لەڕێگەی مێش مەگەز و هەناسە و پژمین و ڕێگای دەم و بەكارهێنانی جلوبەرگی بەكارهاتوو.

 

پێنتاگۆن هۆشدارییەكی توندی دایە توركیا
پێشت پێنتاگۆن هۆشدارییەكی توندی دایە توركیا
ڕەئیسی گەیشتە سنە
دواتر ڕەئیسی گەیشتە سنە
ەیوەندیدار