ڕەئیسی گەیشتە سنە



 

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران گەیشتە سنە.

بەپێی زانیارییەكان، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی ئێران گەیشتە سنە لە ڕێگای فڕۆكەخانەی شارەكەوە.

مێدیای ئێران بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری ئێران پێشكەوتووترین پڕۆژەی ئاوی ئێران لە شاری سنە بكاتەوە.

لە پڕۆژەیەكدا ئاو لە بەنداوی ئازادەوە هێنراوەتە پاڵاوتگەی سنە تاكوو ئاوی خواردنەوەی باش و بە كوالێتی بۆ خەڵكی ئەم شارە دابین بكرێت.

سەردانەكەی سەرۆكی ئێران بۆ سنە لە حاڵێكدایە، ماوەی دوو مانگ زیاترە خۆپیشاندان و پێكدادانی توند لە سنە و شارەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەبوون لە كاردانەوەی گیان لە دەستدانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقزەوە.

لە ساڵێكدا 28 حاڵەتی ئایدز لە هەولێر تۆماركراون
پێشت لە ساڵێكدا 28 حاڵەتی ئایدز لە هەولێر تۆماركراون
سەرما دەستیپێكرد، كارەبا كەمكرایەوە
دواتر سەرما دەستیپێكرد، كارەبا كەمكرایەوە
ەیوەندیدار