وەزارەتی دارایی عێراق”گۆڕانکاری لە بودجەدا پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”



وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە،

 

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند ، ئەو گۆڕانکارییانەی لە یاسای بودجە دەکرێن پەیوەندییان بە وەزارەتی داراییەوە نییە و  دەشڵێت، هەندێک پەرلەمانتار لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵیاندا هەندێک بابەت باس دەکەن کە لەگەڵ بەرژەوەندیی نیشتمانی یەکناگرنەوە

 

وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و  تیایدا هاتووە ، وەزارەتی دارایی دووپاتیدەکاتەوە کە سوورە لەسەر بەردەوامیی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی گەل لە پەرلەمانی عێراق، ئەمەش لە رێگەی دیدار و سەردانەکانی پەرلەمانتاران و گفتوگۆکردن لەبارەی بەدیهێنانی بەرژەوەندی گەلی عێراق بەبێ جیاکاریی، “بەڵام هەندێک پەرلەمانتار بابەتی بەرتەسک و سنووردار باس دەکەن کە لەگەڵ خواستی راستەقینەی بەرژەوەندیی نیشتمانی یەکناگرنەوە و دوورە لەو بابەتانەی لە دەزگاکانی راگەیاندن باسی دەکەن، ئەمەش بۆ راکێشانی سۆزی جەماوەر و رای گشتییە.”

 

وەزارەتی دارایی  عێراق  جەخت لەوە دەکاتەوە، “وەزارەتەکەمان بەرپرس نییە لەو زانیاری و لێدوانە نادروستانەی کە لەلایەن هەندێک پەرلەمانتار بڵاودەکرێنەوە،ئەمە وێڕای ئەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە یاسای بودجە دەکرێت پەیوەندیی بە وەزارەتی داراییەوە نییە، بەوپێیەی پرۆژەکە ئێستا تەنیا و تەنیا لە بەرپرسیارێتی پەرلەمانە”.

 

وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکات رەچاوی بابەتی و پیشەییانە بکەن لە بەدواداچوونەکانیان و دڵنیابن لە سەرچاوەی فەرمی کە لای هەمووان ناسراوە.

كاتی ڕۆیشتنی یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعودیە دیاری كرا
پێشت كاتی ڕۆیشتنی یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعودیە دیاری كرا
زیاتر لە نۆ هەزار منداڵ لە عێراق کوژراون یان پەککەوتە بوون
دواتر زیاتر لە نۆ هەزار منداڵ لە عێراق کوژراون یان پەککەوتە بوون
ەیوەندیدار