كاتی ڕۆیشتنی یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعودیە دیاری كرا



بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ بەرواری 9/6/2023 یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرێگای وشكانی بەرەو سعودیە بەرێ دەكەوێت، كە ژمارەیان 690 حاجییە.

كاروان ستونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ئیرشاد لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو كەسانەی بە رێگەی وشكانییەوە گەشت دەكەن پەیوەندی بە خاوەن كۆمپانیاكانی حەج و عومرە بكەن بە مەبەستی هەماهەنگی و دانەبڕان لە كاروانەكانیان لە وادەی دیاریكراوی خۆیاندا، چونكە وا بڕیارە حاجیانی هەولێر و دهۆك بەر لە كاتژمێر 6:30 ی بەیانی لە دەروازەی پردێیەوە بچنە ناو كەركووك و حاجیانی سلێمانی و هەڵەبجه و گەرمیانیش لە هەمان كاتدا لە ڕێگەی چیمەنەوە بگەنە كەركووك.

ڕاشیگەیاند، كەسوكاری حاجیان لە شوێنەكانی خۆیان ماڵئاوایی لە حاجیەكانی خۆیان بكەن، چونكە بە هیچ شێوەیەك رێگەیان پێنادرێت بە ئۆتۆمبیلی خۆیان یاوەری كاروانی حاجیان ببن و هەموو پاسەكان بەیەك كاروان بچنە ناو كەركووك و لەوێوە بەرەو سعوودیەوە بەرێ دەكەون بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.

سەبارەت بە گەشتی ئاسمانی وتی، “ڕۆژی 12/6/2023 یەكەم كاروانی حاجیان بە ڕێگەی ئاسمانی لە ڕێگەی فرۆكەخانەكانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانیەوە بەرەو سعودیە گەشت دەكەن”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە رێگەی تیمێكەوە یاوەری حاجیان دەبێت بە رێگەی وشكانی تاوەكوو دەگەنە دەروازەی عەرعەر و لەویش لە لایەن نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەوە هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە حاجیان كراوە تاوەكوو حاجیان بە كەمترین كات بچنە ناو خاكی سعودیەوە و هەر لە دەروازەی سعودیشەوە لە رێگەی تیمێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە پێشوازی لە حاجیانی كوردستان دەكرێت.

كۆبوونەوەی پەرلەمان دووبارە دواخرا و فراكسیۆنە كوردیەكانیش لەكۆبوونەوەدان
پێشت كۆبوونەوەی پەرلەمان دووبارە دواخرا و فراكسیۆنە كوردیەكانیش لەكۆبوونەوەدان
وەزارەتی دارایی عێراق”گۆڕانکاری لە بودجەدا پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق”گۆڕانکاری لە بودجەدا پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”
ەیوەندیدار