دارایی بۆ دەنگدان بە بودجە كۆدەبێتەوە



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمشەو کۆدەبنەوە بۆ دەنگدان لەسەر گۆڕانکارییەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق.

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 8ی ئەمشەو لیژنەی دارایی پەرلەمان سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆژە یاسای بودجە كۆدەبێتەوە.

لای خۆشیەوە، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی وتی، “لە كاتژمێر 8ی ئەمشەو كۆدەبنەوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەو گۆڕانكارییانەی لە پڕۆژە یاسای بودجەدا كراون”.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو گۆڕانكارییانەی لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 کراوە، ئەوەیە، كە: حکومەتی عێراق 400 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و بە هەمان میکانیزمەکانی نەوتی عێراق هەناردەی دەکات و دەیفرۆشێت، ئەگەر ئەوە نەکرا بۆ نێوخۆ بەکاردەهێنرێت، عێراق تێچوونی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە دەگرێتە ئەستۆ و دوو هەژماری بانکی دەکرێتەوە، یەکێکیان بۆ دانانی داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندیی عێراق، هەژمارێکی دیکەش بۆ دانانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران دەسەڵاتی خەرجکردنی دەبێت، واتە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی و رێگەپێدانی وەزیری دارایی.

لای خۆشیانەوە، بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن لە عێراق ڕایانگەیاندووە، هیچ گۆڕانكارییەك لە بڕگەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران نەكراوە و ئەو مافە بۆ فەرمانبەران جێگیر كراوە.

هاوپەیمانییەكەی مالكی ڕێككەوتنی شیعەى لەگەڵ پارتی بۆ پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
پێشت هاوپەیمانییەكەی مالكی ڕێككەوتنی شیعەى لەگەڵ پارتی بۆ پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
“هەوڵ دەدەین هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت”
دواتر “هەوڵ دەدەین هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت”
ەیوەندیدار