بۆچى باشترە‌ دواى نانى به‌یانى ددانه‌كانت نه‌شۆیت ؟



 

گومان له‌وه‌دا نیه‌ شۆردنى ددانه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین هه‌نگاوه‌كان له‌ ڕۆتینى پاكڕاگرتنى ده‌م و ددان , بەڵام ئه‌نجامدانى ئه‌وه‌ له‌ كاتێكى نادروستدا , له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانت تێكده‌دات بۆ به‌رده‌وام مانه‌وه‌ى میناى سپى ددانه‌كانت به‌ ساغى و به‌هێزى ,

له‌كاتێكدا له‌وانه‌یه‌ فریوبخۆیت ، به‌شتنى ددانه‌كانت دواى نانى به‌یانى هه‌ناسه‌ت تازه‌ ده‌بێته‌وه‌ , بەڵام باشتر وایه‌ به‌یانیان یه‌كه‌م شت ددانه‌كانت بشۆیت چونكه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ى خواردنه‌ باوه‌كانى به‌یانیان میناى ددانت نه‌رم بكات , ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوبردنى ددانه‌كانت بێ مه‌به‌ست , با بزاننی چى ڕوو ده‌دات ئه‌گه‌ر تۆ دواى نانى به‌یانى ددانه‌كانت بشۆیت ؟

 

  1. له‌وانه‌یه‌ زیان به‌ میناى ددانت بگه‌یه‌نێت:

شتنى ددانه‌كان دواى خواردن یارمه‌تى شه‌ڕى به‌كرتیا و پاراستنى میناى ددانت ده‌دات له‌ زیان , بەڵام له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌مه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ , كاتێك شتێكى ترش ده‌خۆیت یان ده‌خۆیته‌وه‌ وه‌ك شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ یان لیمۆ , ترشى سیرتیك له‌م خواردنانه‌دا ده‌توانێت میناى ددان به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى نه‌رم بكات و شتنى ڕاسته‌وخۆ دواى ئه‌م خواردنانه‌ ده‌توانێت مینا لاواز بكات , ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت په‌رداخێك شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ بخۆیت یان قاشێك لیمۆ بخه‌یته‌ په‌رداخى ئاوه‌كه‌ته‌وه‌ به‌یانیان , باشترە‌ بۆ ماوه‌ى 30 خوله‌ك دواى ئه‌وه‌ ددانه‌كانت بشۆیت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ زیان گه‌یاندن به‌ میناى ددانه‌كانت دوور كه‌ویته‌وه‌ , وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌یانیاندا كاتێكى زۆرت نه‌بێت ئه‌وا باشترە‌ پێش نانى به‌ یانى ددانه‌كانت بشۆیت .

  1. له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌نگى ددانه‌كانت هه‌بێت :

ئەگەر چی مینا ددانه‌كانت ده‌پارێزێت کە سه‌خترتین شانه‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤه‌ , بەڵام شتنى ڕاسته‌وخۆ دواى خواردن زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت , كاتێك میناى ددانت به‌پێى پێویست به‌هێز نه‌بێت , ده‌توانێت له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ددانه‌كانت هه‌بێت و لاوازتریان بكات و په‌ڵه‌ى زیاتر دروست بكات له‌سه‌ر ددانه‌كان.

 

  1. له‌وانه‌یه‌ ددانه‌كانت هه‌ستیار تر بكات:

ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ ئازارێكى توندى له‌ ناكاو ده‌كه‌یت كاتێك شتێكى سارد یان گه‌رم ده‌خۆیت , ئه‌مه‌ له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌یه‌ك بێت كه‌ ددانه‌كانت زۆر هه‌ستیارن , هه‌ستیارى ددان به‌ هۆكارى جیاواز ڕوو ده‌دات , یه‌كێك له‌وانه‌ لاوازى میناى ددانه‌ , چونكه‌ شتنى ددان ڕاسته‌وخۆ دواى خواردنى هه‌ندێك خواردن ده‌توانێت هه‌ستیارى ددان زیاتر بكات , باشتر وایه‌ پێش نانخواردن ڕێگه‌ له‌و كاریگه‌رییه‌ بێزاركه‌ره‌ بگریت به‌ شتنى ددانه‌كانت .

 

  1. شتنى ددان پێش خواردن لیك زیاد ده‌كات:

شتنى ددانه‌كانت ڕاسته‌وخۆ دواى هه‌ستان له‌ خه‌و یارمه‌تیت ده‌دات هه‌ست به‌ تازه‌بونه‌وه‌ى زیاتر بكه‌یت له‌ به‌یانیاندا و هه‌روه‌ها ده‌ستده‌كات به‌ به‌رهه‌مهێنانى لیك , چونكه‌ لیك دژه‌ به‌كرتیاى تێدایه‌ و به‌ ئاسانى یارمه‌تى تێكشكانى خواردن ده‌دات و به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى ئه‌و به‌كرتیا زیانبه‌خشانه‌ ده‌كوژێت كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ زیانگه‌یاندن به‌ ددانه‌كان .

 

قوباد تاڵەبانی: ناكۆكییه‌كان كاریگەری خراپيان لەسەر گوزەرانی هاووڵاتیان كردووە
پێشت قوباد تاڵەبانی: ناكۆكییه‌كان كاریگەری خراپيان لەسەر گوزەرانی هاووڵاتیان كردووە
یەكەم نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز لە باشووری كوردستان ئەنجام درا
دواتر یەكەم نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز لە باشووری كوردستان ئەنجام درا
ەیوەندیدار