یەكەم نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز لە باشووری كوردستان ئەنجام درا



نەخۆشخانەی فێرکاری شاری کەرکوک، بۆ یەكەم جار و لەسەر ئاستی عێراق نەشتەرگەری ڕێکخستنەوەی ڕەگەز بۆ گەنجێکی 19 ساڵ ئەنجام درا، کە لە مێینەوە کرایە نێرینە.

د.زیاد خەڵەف مەدید، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاندووە، تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاری توانیان نەشتەرگەرییەکی تایبەت بۆ گەنجێک ئەنجام بدەن، کە بریتییە لە نەشتەرگەری ڕێکخستنەوەی رەگەزی (metoidioplasty)، کە بڕیار بوو لە دەرەوەی وڵات ئەنجام بدرێت.

لای خۆشیەوە، د. عەلی عادل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکوک ئاماژەی بەوەكردووە، “تیمێکی پزیشکی توانیان نەشتەرگەرییەکی تایبەت بۆ حاڵەتێکی دەگمەنی نەخۆشێكی تەمەن 19 ساڵ ئەنجام بدەن، کە بۆ یەکەمجارە ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە لە کەرکوک و لەسەر ئاستی عێراق بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت”.

هاوكات، د. حەیدەر حسێن ئەلوائیلی، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و بۆری میز و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەریەکە، وتوویەتی، “نەشتەرگەری چاککردنەوەی ڕەگەز بۆ نەخۆشێکی تەمەن 19 ساڵان کراوە، کە وەک مێینە گەورە بووە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینە پێویستەکان پێنج ساڵ لەمەوبەر بۆی دەرکەوت، کە ئەندامەکانی ناوەوە و کرۆمۆسۆمەکانی نێرن و تەنها ئەندامی زاوزێی مێینەیە، ئەمەش بە یەکێک لە حاڵەتە زۆر دەگمەنەکان دادەنرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشەکە سەردانی چەند سەنتەر و پزیشکێکی کردووە تا ڕەوانەی شاری پزیشکی لە بەغدا کرا، لیژنە پزیشکییەکانیش بڕیاریاندا ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت، تاوەکو لەوێ نەشتەرگەری چاککردنەوەی ڕەگەزی بکات لە یەکێک لە سەنتەرە تایبەتەکان، بەڵام “نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکووک ئەنجامدرا و بە سەرکەوتوویی تەواو بووە و دەرچووە و نەخۆشەکە باری تەندروستی باشترە”.

 

بۆچى باشترە‌ دواى نانى به‌یانى ددانه‌كانت نه‌شۆیت ؟
پێشت بۆچى باشترە‌ دواى نانى به‌یانى ددانه‌كانت نه‌شۆیت ؟
یەکێتی : ئەمڕۆ دەنگ بە بودجە دەدەین
دواتر یەکێتی : ئەمڕۆ دەنگ بە بودجە دەدەین
پەیوەندیدار