سلێمانی یەکەمی هەموو عێراقە، پاریسی خۆرهەڵاتە



دووەمین کۆڕبەندی ئابووری بە ئامادەبوونی لایەنی حوکمی و کەرتی تایبەت بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی یەکەمی سەر ئاستی هەموو عێراق، یەکێتی ئەورپا بە پاریسی خۆرهەڵاتی ناودەبەن.

بە دروشمی “بەرەو جوڵەی بازاڕ هەلی کار ئاوەدانی” دووەمین کۆڕبەندی ئابوری لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت، هەروەها پێشانگایەکی وەبەرهێنان و هەلی کار کرایەوە.

ئەم کۆڕبەندە لەپێناو پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ڕاکێشانی سەرنج بۆ دروستکردن و بوژاندنەوەی ئابووری بازاڕ، لەمڕۆوە تا ١٠ی مانگ لە هۆتێل شاری جوان بە بەشداری لایەنە حکومییەکان، کەرتی تایبەت، وەبەرهێنەران، دامەزراوە ئابووریەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، باڵیۆزو نوێنەرانی وڵاتان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ لەدەستپێکی کۆڕبەندەکەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی یەکەمی هەموو پارێزگاکانی عێراقە، کەمترین ڕێژەی هەژاری و بێکاری هەیە، ٪٣١ بەرهەمی عێراق بەرهەمدەهێنێت، ٪٦١ بەرهەمی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.

لە زۆری ژمارەی پڕۆژەکان یەکەمی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی گەشتیاری و کشتوکاڵی، ئەمساڵ زۆرترین گەنمی لە ئاستی عێراق بەرهەمهێناوە.

دەڵێت “پێویستە قۆناغی ئابوری چەتەگەری تێپەڕێنین، کە نەوت و گومرگ، چونکە داهاتی ئەو دوو بوارە واتایی ماڵوێرانیە و واتە ئێمە هیچ بەرهەممان نییە”.

سوپاسی وەبەرهێنەرانی کرد، کە ڕۆڵی سەرەکیان لە بوژاندنەوەی پارێزگاکەدا هەیە، داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد پشتوانی سەرمایەدارەکان بکات، لە ساڵانی ئایندە سلێمانی بوژانەوەی گەورە لە سلێمانی ڕوودەدات.

“داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکەم دەستشکانەوە لەگەڵ سلێمانی نەکەن، حکومەتی ناوەند لەگەڵ سلێمانی ڕێکنەبێت سەرکەوتوونابێت، یەکێتی ئەوروپا سلێمانیان ناوناوە پاریسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست”

لەبارەی دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت “هیودارم تێپەڕاندنی یاسای بودجە بەشێوازێک بێت، وەڵامی هیچ حزب و هێزێکی سیاسەتێک نەداتەوە، وەڵامی هاووڵاتی عێرای بداتەوە، گیرفانی هاووڵاتی هەرێمی کوردستان ببوژێنێتەوە”.

 

 

دووکەڵی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی کەنەدا گەیشتە ئەمریکا
پێشت دووکەڵی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی کەنەدا گەیشتە ئەمریکا
ئاری هەرسین دەبێتە مامۆستا
دواتر ئاری هەرسین دەبێتە مامۆستا
ەیوەندیدار