ئاری هەرسین دەبێتە مامۆستا



 

ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌ سلێمانی_ هه‌ڵه‌بجه‌

 

دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان ، له‌ ئاداگارییه‌كدا رایگه‌یاند، ئامادەیه‌ له‌ سنووری سلێمانی و سیته‌ك کاری خۆبەخشی بکات و لەقوتابخانەکان وانەی بیرکاری بڵێتەوە.

ئاری هه‌رسین له‌و ئاگادارییه‌دا ده‌ڵێت: “ئاگاداری هەموو قوتابخانە حکومیەکانی سنووری سلێمانی- سیتەک دەکەمەوە، کە بە شێوەی خۆبەخش و بە بێ بەرامبەر، ئامادەیی خۆم دەر دەبڕم بە خزمەتکردنی وانەبێژی و راهێنان لە بوارەکانی: بیرکاری (پۆلەکانی: 10،9،8،7) مێژو، ئەدەبی کوردی، زمانی فارسی و ئێران ناسی بۆ قوتابیان (خوێندکاران).

 

ئاری هه‌رسین ژماره‌كه‌ی خۆیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سنووری سلێمانی و سیته‌ك ئه‌گه‌ر پێیوستیان به‌ پسپۆڕیه‌كه‌ی ئه‌و هه‌بوو ئاگاداری بكه‌نه‌وه‌.

بۆ پەیوەندیکردن: ٠٧٥٠٤٤٤٥٢٩٠ (تەنیا واتسئاپ)

 

سلێمانی یەکەمی هەموو عێراقە، پاریسی خۆرهەڵاتە
پێشت سلێمانی یەکەمی هەموو عێراقە، پاریسی خۆرهەڵاتە
لەسەر ئاستی جیهان، یانەی مانچستەر سیتی دەوڵەمەندترین یانەی تۆپی پێیە
دواتر لەسەر ئاستی جیهان، یانەی مانچستەر سیتی دەوڵەمەندترین یانەی تۆپی پێیە
ەیوەندیدار