وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پرۆژەی رێگای دۆڵی بالیسان ی بەسەرکردەوە



 

ئەمڕۆ دوشەممە ٥/٦/٢٠٢٣ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەری بریکاری وەزیر بۆ رێگاوبان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، پڕۆژەی چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسانی بەسەرکردەوە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لە چۆنێتی بەڕێوەچونی کارەکان و ئەنجامدانی پڕۆژەکە.

پڕۆژەکە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسان لەسێ ڕیانی زینەتیر تاوەکو شکارتە بە درێژایی ٢٣ کم و بە بودجەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار،پێشتر بەھۆی وەرزی زستان و دواتریش نەبونی نەختینە پڕۆژەکە وەستابو، لەئێستادا کارکردن لە پڕۆژەکە دەستی پێکردوەتەوە.

 

پڕۆژەکە دەکەوێتە نێوان سەروچاوە خەلیفان و ھەردو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و سۆران، بەپڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی دادەنرێت ، جگەلەوەی ھەردو پارێزگای سلێمانی و ھەولێر پێکەوە دەبەستێتەوەو بە ڕێگایەکی بازرگانی دادەنرێت و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەبەستێتەوە بە رێگای ھامڵتۆن و مەرزی حاجی ئۆمەران.

 

قوباد تاڵەبانی؛ سیاسەتی قۆڵبادان، داهاتووی هەرێمی خستووەتە مەترسیەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی؛ سیاسەتی قۆڵبادان، داهاتووی هەرێمی خستووەتە مەترسیەوە
فەڕەنسا بەگوژمەی 3،1 ملیار دۆلار دەچێتە نێو جیهانی چیپەکان
دواتر فەڕەنسا بەگوژمەی 3،1 ملیار دۆلار دەچێتە نێو جیهانی چیپەکان
ەیوەندیدار