نەبیل مەرسومی شارەزای بواری ئابوری ڕایگەیاند ، عێراق لە بڕیارەکەی ئۆپیک پلەس بۆ کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت زەرەرمەند دەبێت ، هەرچەندە بڕی کەمکردنەوەکە لەگەڵ ئێستادا تەنها 220 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە.
لەبەدواداچونێکی سۆمەریە نیوز دەرکەوتووە عێراق ئێستا ڕۆژانە بڕی 4،220،000 ملیۆن بەرمیل بەپێی ئەو ڕێژەیەک کە ئۆپیک پلەس دیاری کردووە هەناردە دەکات و بەرهەمهێنانی نەوتی خامیش 4 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەنێوان 3.3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە و 700 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆییە و جیاوازی نێوانیشیان 220 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە.
هۆکاری ئەم کەمکردنەوەیە و کورتهێنانە دەگەڕێتەوە بۆ وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و کەرکوک و هەروەها تواناداری هەناردەکردنی نەوتی خام لەڕێگەی بەندەری باشوری عێراق .
هاوکات دوێنێ بەرپرسانی عێراق پابەندبونی تەواوەتی خۆیان بەبڕیارەکەی ئۆپیک پلەس دوپاتکردەوە بۆکەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کە تا کۆتای ساڵی 2024 دەخایەنێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە ڕۆژانە بڕی 211 هەزار بەرمیل خۆویستانە کەمدەکاتەوە و تا کۆتایی کانونی دووەمی 2024 پابەند دەبێت ئەمەش دوای ئەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس لەمانگی ٤ ئەمساڵ خۆبەخشانە بڕی بەرهەمهێنی نەوتییان کەمکردەوە .
لەلای خۆشیانەوە شانشینی سعودیە ی عەرەبی و ٨ وڵاتی تر خۆبەخشانە بڕی بەرهەمهێنی نەوتیان کەمکردەوە ئەم بڕیارەش لەمانگی 5 ئەمساڵەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاکۆتایی ساڵی 2024 دەخایەنێت.
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە سعودییە 9،978 هەزار بەرمیلە لەڕۆژێکدا و ڕۆژانە بڕی 500 هەزار بەرمیلی کەمکردۆتەوە و بەدرێژایی ساڵی 2024 هەر لەو ئاستەدا دەیهێڵێتەوە.