” ئەمریکا بەرپرسیارە لە زۆری حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە عێراق”



 

بەرپرسێکی عێراقی، ئۆباڵی زۆری ژمارەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەخاتە ئەستۆی ئەمریکا.

 

جەبار عەودە، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ دوو شەممە ٥ – ٦ – ٢٠٢٣ بە ئاژانسی هەواڵی مەعلومەی رایگەیاندووە ئەمریكا بەرپرسیارە لە تووشبوونی ٪٥٠ی حاڵەتەكانی شێرپەنجە لە عێراق دا.

عەودە دەڵێت؛ ئاستی توشبوون بە شێرپەنجە، لە ئاستێكی ترسناکدایە لە حەوت پارێزگای عێراق بەگشتی و لە بەسرە بە تایبەتی.

بە وتەی عەودە، لە بەسرە ساڵانە ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە شێرپەنجە لە نێو كەسانی خوار تەمەنی ٣٠ ساڵ تۆمار دەكرێت.

ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی فەتح، بەهۆی بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، ئەمریكا بەرپرسیاری هەڵكشانی ئامارەكانی شێرپەنجە دەزانێت.

فەڕەنسا بەگوژمەی 3،1 ملیار دۆلار دەچێتە نێو جیهانی چیپەکان
پێت فەڕەنسا بەگوژمەی 3،1 ملیار دۆلار دەچێتە نێو جیهانی چیپەکان
عێراق لەبڕیارەکەی ئۆپیک پلەس زەرەرمەندە
دوات عێراق لەبڕیارەکەی ئۆپیک پلەس زەرەرمەندە
پەیوەندیدر