ئەلستەر چووە لیڤەرپووڵ



ماک ئالیستەری ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی کرد، دوو ڕۆژی داهاتوو پشکنینی پزیشکی ئەنجامدەدات.

کەمێک پێش ئێستا فابرزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنوسی وەرزشی بڵاویکردەوە، مالێکس ماک ئالستەر گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆکرد.

هاوکات، لیڤەرپووڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی گرێبەستی یاریزانەکەی ناوەڕاستی بڕاتین دەدات، تێچووەکەی بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەندە،

ماک ئەلستەری ٢٤ ساڵ، لە ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت و دواتر بە میدیاکان دەناسێندرێنێت.

ئەلیستەر لەم وەرزە لە ٤٠ لە یاری ١٢ گۆڵی کردووە، سێ گۆڵیشی درووستکرد، لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیشی کە ئەرجەنتینە بووە پاڵەوانی جامی جیهانی.

 

پەڕلەمانتاران داوای تێپەراندنی پرۆژەیاسای بودجە دەکەن
پێشت پەڕلەمانتاران داوای تێپەراندنی پرۆژەیاسای بودجە دەکەن
شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەددین
دواتر شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەددین
ەیوەندیدار