شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەددین



شاندێکی باڵای سوپای عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریق روکنی یەکەم، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگای سەڵاحەددین، گەیشتە پارێزگاکە.

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەیشداوە کە، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە یاوەری ھەریەک لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن قەیس خەڵەف محەمداوی و فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان، فەریق روکن قاسم محەمەدی گەیشتووەتە پارێزگای سەڵاحەددین.

 

راشیگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانی شاندەکەی سوپای عێراق بۆ پارێزگای سەڵاحەددین، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە.

ئەلستەر چووە لیڤەرپووڵ
پێشت ئەلستەر چووە لیڤەرپووڵ
عێراق دەیەوێت، هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا زیاتر بکات
دواتر عێراق دەیەوێت، هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا زیاتر بکات
ەیوەندیدار