بەرپرسێکی پێشووی پارێزگای نەینەوا  بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزادرا



دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاند کە سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەتۆمەتی گەندەڵی بە ١٥ساڵ زیندانیکردن، سزادراوە.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان سەربە دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دادگای تاوانەکانی رەسافە، بە تۆمەتی گەندەڵی، سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، (بێ ئەوەی ناوی بھێنێت) دەرکردووە.

راشیگەیاندووە، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کە ھەڵاتووە لەگەڵ تاوانبارێکی دیکە لە یەکی تەمووزی ٢٠١٥وە تا یەکی نیسانی ٢٠١٧، دەستیان بەسەر مووچەی مانگانەی فەرمانبەرێکدا گرتبوو لەو کاتەی فەرمانبەرەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ مۆڵەتی ساڵانەی وەرگرتبوو.

روونیشیکردووەتەوە کە سزاکە پشت بەستن بە ماددەی (٣١٥) لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە.

لە مادەی (٣١٥) لە یاسای سزادانی عێراقیدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەر بەرپرسێک یان فەرمانبەرێک کە لە کەرتی گشتیی خزمەت دەکات و لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا، گەندەڵی بکات و دواتر لەسەری ساغبێتەوە، ئەوە بە زیندانیکردن سزا دەدرێت.

پورتوگال؛ بەرنامەی چوار رۆژ کارکردن لە هەفتەیەکدا جێبەجێدەکات
پێشت پورتوگال؛ بەرنامەی چوار رۆژ کارکردن لە هەفتەیەکدا جێبەجێدەکات
مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت
دواتر مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت
ەیوەندیدار