بڕگەکانی پرۆژە یاسای بودجە لە “دەستکاریکردنی” کۆتایی نزیک دەبێتەوە



ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق دەڵێت؛ لیژنەکەیان نزیکە لە دەستکاریکردنی کۆتایی پڕۆژە یاسای بودجە و دواتر دەخرێتە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمان.

 

یوسف کیللابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق، بە کەناڵی سومەریە نیوزی رایگەیاندووە، ” لیژنەی دارایی پەرلەمان بەردەوامە لە گفتوگۆکانی و سبەینێ دوایین سەرنجەکان لەسەر رەشنوسی یاساکە تاوتوێ دەکرێت و گۆڕانکاریەکان بە کۆتا دەگەن، لەگەڵ سەرۆکایەتی پەڕلەمانیش لە پەیوەندیداین بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتن بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجە”.

 

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق دەڵێت، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ئەو گۆڕانکاریانە داوە کە لە ماددەکانی ١٣ و ١٤ی ڕەشنوسی یاسای بودجە کران، کە پەیوەندییان بە پشکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە لە بودجەی عێراقدا.

مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت
پێشت مەسرور بارزانی: پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت
“هەرێمی كوردستان لەسەر نەخشەی جیهانیی گۆڕانی كەشوهەوایە”
دواتر “هەرێمی كوردستان لەسەر نەخشەی جیهانیی گۆڕانی كەشوهەوایە”
ەیوەندیدار