بومەلەرزەیەک لە خۆرهەڵات و باشووری کوردستانی ڕوویدا

  • 813 بینین


بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلەی ڕێختەر شاری کرمانشانی خۆرهەڵاتی هەژاند، لە کۆیە هەستیپێکرا.

چاودێری بومەلەرزەی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمیر ٧:٥١ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەییەک بە گوڕی ٤.٧ پلەی ڕێختەر شاری کرمانشانی خۆرهەڵاتی کوردستان هەژاند.

بەپێی بڵاوکراوەکە، کاریگەری بومەلەرزەکە بۆ سەر باشووری کوردستانیش بووە، لە کۆیە هاووڵاتیان هەستیان پێکردووە.

بومەلەرزەکەی کۆیە کاتژمێر ٧:٥٤ خولەک بە گوڕی ٤ پلەی ڕێختەر بووە.

کەس باسی مووچەی مانگی پێنج ناکات
پێشت کەس باسی مووچەی مانگی پێنج ناکات
ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتەکەی ئاشکرا کرد
دواتر ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتەکەی ئاشکرا کرد
پەیوەندیدار